ئەمە دوای ئەوە دێت لە لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك، ده‌ركه‌وتووه مه‌هنازی ته‌مه‌ن چوار ساڵان، ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه و نه‌یتوانیوه به‌رگه‌ی ئه‌و لێدانه توندانه بگرێت بۆیه گیانی له ده‌ستداوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌كه‌ن ده‌ڵێن شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو دایك و باوكی مه‌هناز شه‌ڕ و ناكۆكیان هه‌بووه و دایكی ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا ماڵه‌وه به‌جێ بهێڵن، به‌ڵام شه‌وی دواتر دایكی هه‌ڵاتووه و مه‌هنازی به‌جێهێشتووه.
دوای ئه‌وه‌ی باوكی ده‌زانێ كه دایكی هه‌ڵاتووه، ده‌ست ده‌كات به ئه‌شكه‌نجه‌دانی كچه ته‌مه‌ن چوار ساڵانه‌كه‌ی.
باوكی مه‌هناز دوو ژنی هه‌یه، زڕدایكی مه‌هناز لای پۆلیس وتوویه‌تی: ئه‌و كچه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له ده‌ست داوه"، به‌ڵام دواتر كه راستی رووداوه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ژنه ده‌ستگیركراوه.
شایه‌تحاڵێك كه له نزیكه‌وه ئاگاداری ژیانی مه‌هناز بووه، ده‌ڵێت: "زڕدایكی هه‌میشه باوكی مه‌هنازی هانداوه تا له كچه‌كه‌ی بدات و دایكیشی نه‌یتوانیوه به‌رگریی له كچه‌كه‌ی بكات".
له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وتوه باوكی مه‌هناز بۆ خۆی كورده، به‌ڵام ئه‌و دوو ژنه‌ی كه بوونه‌ته هاوسه‌ری هه‌ردووكی عه‌ره‌بن و ئێستا له ماڵێكدا پێكه‌وه ده‌ژین.
هێزه‌كانی پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی باوكی مه‌هناز چوونه‌ته گوندی دووبزنی له سنووری ناحیه‌ی شوان له پارێزگای كه‌ركوك، به‌ڵام باوكی مه‌هناز هه‌ڵاتووه و تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.