‌زاناكان مەترسی بیرەیان بۆ تەندروستی مرۆڤ ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-

ئەو كەسانەی ئارەزووی خواردنەوەی بیرە دەكەن پێیان وایە خواردنەوەی بیرە هیچ زیانێكی بۆ تەندروستی نیە و هەندێكجار هەندێكیان پێیان وایە سوودی بۆ تەندروستیش هەیە.

ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوە نوێیە كە لە كۆلێجی پزیشكی زانكۆی ئەدیانای ئەمەریكی ئەنجامدرا تیایدا ئەوە هاتوە خواردنەوەی بیرە تەنانەت ئەگەر بە بڕێكی كەمیش بێت زیانی بۆ تەندروستی دەبێت.

بۆ ئەم توێژینەوەیە ژمارەیەك خۆبەخش بەشداریان كردوە تیایداهەرەیەكەیان 15 میلیلتر بیرەیان خواردۆتەوە لەكاتێكدا بڕی ڕێگە پێدراو لەلایەن پزیشكەكانی ڕۆژئاواوە 30-40 میلیلترە بۆ پیاوان و 20-30 میلیلتر بۆ خانمان ڕێگە پێدراوە.

بەڵام ئەنجامی توێژینەوەكە بەو شێوەیە بوو ئەو كاتەی هەریەك لە بەشداربوەكان تەنها بڕی 15 میلیلتر بیرەیان خواردەوە ئەوە مێشكیان بڕێكی زۆر دۆپامینی دروست كرد و ئەمەش وا دەكات مێشك و جەستەی مرۆڤ داوای بڕی زیاتر بكات بۆ ئەوەی هەست بە خۆشحاڵی بكات وخواردنەوەی ئەم بڕە زۆرە لە بیرە مەترسی دەبێت بۆ تەندروستی و زیان بە جگەر دەگەیەنێت.

توێژەرەوەكان دەڵێن" زۆر كەس پێیان وایە بیرە خواردنەوەی كهولی نییە لەبەر ئەوە زۆر زوو ئالودە دەبن پێیەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئالودە بوون بە خواردنەوە كهولیەكان و جگە لەوەش لەناو بیرەدا چەند پێكهاتەیەكی مەترسیدار هەیە كە هۆكاری توشوبونە بە شێرپەنجە و خواردنەوەی یەك بۆ دوو پەرداخ بیرە لە ڕۆژێكدا مەترسی لەسەر جگەر دروست دەكات.
 


PM:03:12:22/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 13517 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌