پێش به‌كارهێنانی مۆم بۆ لابردنی موی روخسار ئه‌م رێنماییانه په‌یڕه‌و بكه
وێستگە ستایل-
موی ده‌موچاو یه‌كێكه له كێشه‌كانی خانمان، زۆر جار به‌هۆی به‌هێزی هاتنه‌وه‌ی موه‌كانه‌وه بێزار ده‌بێت و باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ لابردنی موی ده‌موچاو مۆمه، كه له ئارایشتگاكان و ماڵه‌وه خانمان به‌كاریده‌هێنن به‌لاَم بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كان و ئازاره‌كه‌ی كه‌م بكه‌یته‌وه پێویسته له پێشدا ئه‌م كردارانه ئه‌نجام بده‌یت.
1-پێش به‌كارهێنانی ده‌موچاو پاك بشۆ به شانپۆی تایبه‌تی پێستی روخسار.
2-پاش ئه‌وه‌ی ده‌موچاو شت، بۆدره‌ی منداڵ بده له روخسارت و ئه‌و جێگایانه‌ی موی لێده‌كه‌یته‌وه، چونكه رێگه له سوتان و سوربوونه‌وه‌ی پێسته‌كه‌ت ده‌گرێت.
3- پاش ئه‌وه‌ی ته‌واو بوویت و موه‌كانت لێكرده‌وه، زه‌یتی منداڵ بۆ ماوه‌یه‌ك بده له پێستی ده‌موچاو و ئه‌و جێگه‌یانه‌ی موكه‌ت لێكردۆته‌وه، چونكه جگه له‌وه‌ی سودی بۆ پێسته‌كه‌ت هه‌یه ئه‌و پارچه مۆمانه‌ی به پێسته‌كه‌ته‌وه به‌جێماوه لێده‌بێته‌وه به ئاسانی.
4-دوای ئه‌وه‌ی به پارچه‌یه‌كی پاك زه‌یتكه‌ت لێكرده‌وه، ئینجا به لۆكه‌یه‌ك ئاوی گوڵ بده له پێسته‌كه تا ئارامی بكاته‌وه.
PM:12:46:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 15250
جار خوێنراوه‌ته‌وه