‌هەواڵێكی خۆش بۆ ئەو خانمانەی كاری ناوماڵ دەكەن

وێستگە ستایل-

توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە شۆردنی قاپ و جلوبەرگ تەنها كارێكی ناو ماڵ نیە بەڵكو دەچێتە لیستی چالاكییە ساددەكان كە یارمەتی درێژ بوونی تەمەن دەدات.

لە توێژینەوەیەكی ئەمەریكی نوێدا ئەوە هاتوە ئەو خانمانەی چالاكن لە ماڵەكانیان كار دەكەن  تەنانەت ئەگەر كارەكان زۆر ساددە و ساكاریش بێت و ماوەی 30 خولەك بخایەنێت  ئەوە مەترسی مردنی پێش وەختیان كەم دەكاتەوە بەڕێژەی %12.

ئەو خانمانەش كە زیاتر كاری ناو ماڵ دەكەن ئەوە مەترسی مردنیان بەڕێژەی %39 كەم دەبێتەوە، نوسەری سەرەكی ئەم توێژینەوەیە دكتۆر مایكل لامونتی لە زانكۆی بۆقالۆ بۆ تەندروستی گشتی دەڵێت" كاركردن و ئەنجامدانی چالاكی لە كارنەكردن و دانیشتن زۆر باشترە تەنانەت ئەگەر چالاكیەكان كەمیش بن"

بۆ ئەم توێژینەوەیە 6 هەزار ئافرەت بەشداریان كرد كە تەمەنیان لەنێوان 63 بۆ 99 ساڵدا بوو لەڕێی ئامێرێكی میكانیكەوە توانای چالاكیەكانیان دەپێورا، ئەوە ئاشكرا یو ئەو خانمانەی ڕۆژانە چالاكی زۆر ئەنجام دەدەن ئەوە زۆر سوودی لێ دەبینن و بەهۆیەوە تەندروستیان باش دەبێت و تەمەنیان درێژ دەكات"


AM:09:49:21/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 10247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل