‌ئەوەی چاوەڕێی ناكەیت چارەسەری خەڵەفان دەكات

وێستگە ستایل-

زانا ئەمەریكیەكان لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە ئەوەیان ئاشكرا كردوە چەند نەخۆشییەكی مێشك و دەرون لەناویاندا خەڵەفان كە توشی كەسە بەتەمەنەكان دەبێت دەكرێت لەڕێی چەند جۆرێك یاری كۆمپیوتەریەوە ئەگەری توشبوون پێی بە ڕێژەی %30 كەمبكرێتەوە.

ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری "دەیلی میرۆر" ی  بەریتانیدا بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئەوە هاتوە یاریە كۆمپیوتەرییەكان وەك ئەوانەی بۆ فێربوونی شۆفێری كردنی ئۆتۆمبێلە یان ئەو یاریە كۆمپیوتەریانەی خۆیان شۆفێری كردنی ئۆتۆمبێلن توانای ئەوەیان هەیە مێشك  چالاك بكەن و لە مەترسی توشبوون بە زەهایمەر مرۆڤ پارێزراو بكەن.

زانا ئەمەریكیەكان بۆ ئەم توێژینەوەیە چەند یارییەكی كۆمپیوتەریان لەسەر مێشكی بەتەمەنەكان تاقیكردەوە و تەمەنی بەشداربوەكان لەنێوان 70 بۆ 80 ساڵدا بوو و لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان كردبوو، لەڕێی ئەم توێژینەوەیە ئەوە ئاشكرا بوو یاریە ئەلیكترۆنیەكان توانای ئەوەیان هەیە مەترسی توشبوون بە زەهایمەر بەڕێژەی %30 كەمبكەنەوە.

زاناكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە یاریە ئەلیكترۆنیەكان توانای چالاككردنی مێشك و دەماغیان هەیە، بۆ ئەوەی توشی زەهایمەر نەبیت باشتر وایە ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند خولەكێك ئەم یاریانە ئەنجام بدەیت.


AM:09:23:21/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌