‌زاناكان سوودەكانی دانانی ئەنەناسیان لە ژووری نوستن ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-

هەندێك كەس كێشەی پرخاندنیان هەیە لە كاتی نوستن لە شەواندا، بۆ ئەوەش زاناكان لە ئاژانسی گەردونی ناسا چارەسەرێكی ئاسانیان بۆ  ئەم كێشەیە داناوە.

زاناكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە تەنها دانانی یەك ئەنەناس لە ژووری نوستن توانای دروستكردنی ئۆكسجینی هەیە و بەمەش جۆری هەوا لە ژووری نوستنەكە باشتر دەكات و یارمەتی خەوێكی باش دەدات.

جگە لەوەش ئەوەیان ئاشكرا كرد بەهۆی كەمبوونەوەی توانای هەناسەدان لە كاتی نوستندا مرۆڤ پرخە پرخ دەكات بەڵام ئەم میوەیە توانای هەناسەدان باش دەكات.

هەر یەك ئەنەناس پێویستی بە 21 بۆ 24 مانگی پێویستە بۆ ئەوەی گەشە بكات و پێشتریش زاناكان ئەوەیان ئاشكرا كردبوو كە دەكرێت گەڵای ئەلۆڤێرا بۆ چارەسەری هەمان كێشە بەكاربهێنرێت.
 


AM:11:54:20/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 7209 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل