‌بۆچی پێش منداڵبوون داوا لە خانمان دەكرێت ئاڵتون و ئێكسسوار لە خۆیان بكەنەوە؟

وێستگە ستایل-

منداڵبوون یەكێكە لە قۆناغە قورسەكان لە ماوەی ژیانی خانماندا، ئەو كاتەش كە ئافرەتی دووگیان بۆ منداڵبوون لە لایەن پەرستارەكانەوە بۆ ژووری منداڵبوون ئامادە دەكرێت چەند بابەتێكی سەیر لە خانمان داوا دەكەن.

یەكێك لە ئامادەكاریەكان ئەوە دەبێت داوا لە ئافرەتەكە دەكرێت هەمو جۆرێك لە ئیكسسوار و ئاڵتوون كە بۆ ڕازاندنەوەی خۆی بەكاریهێناوە لەخۆی بكاتەوە چونكە ئەگەری توشبوون بە هەوكردن لەو كاتەدا زیاد دەكات .

هەمو جۆرەكانی كانزا كە خانمان بیكەن بەخۆیەوە بەهۆی گۆڕینی پلەی گەرماوە كارلێكی كیمیایوی ڕودەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و هەوكردنی پێست و جگە لەوەش ڕەنگە بەهۆی ئێكسسوارەكانەوە برینداری لەسەر پێست و جەستەی ئافرەتەكە دروست ببێت.

بۆ ئەوەی توشی ئەم حاڵەتانە نەبیت باشتر وایە پێش ئەوەی بچیتە هۆڵی منداڵبونەوە تەواوی ئێكسسوارەكان لە خۆت بكەیتەوە، جگە لەوەش كەس نیە بەررسارێتی ونبونی ئێكسووارەكانت لە خۆی بگرێت.
 


AM:11:15:20/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 49523 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌