‌چۆن بزانین شیر و ماست خراپ بووە؟

وێستگە ستایل-

شیر و بەرهەمەكانی وەك ماست و پەنیر یەكێكن لەو خواردنانەی كە پێویستن بۆ جەستەی مرۆڤ ، بەڵام ئەو كاتەی بە شێوەیەكی هەڵە هەڵیدەگریت و خراپ ببێت ئەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت .

شیر و ماست بۆ ئەوەی خراپ نەبن پێویستە لە بەراددا (۰ بۆ ٤) هەڵبگیرێتت، بۆ ئەوەی لە ژەهراوی بوون بە ماست و شیری خراپ بوو پارێزراو بیت پێویستت بەم ڕێنماییانە دەبێت .

چۆن بزانین شیر بەکتریا گەشەی تێدا کردووە و خراپ بووە و چیتر بۆ خواردن ناشێت؟


1-زیاد بوونی ترشی شیر بەهۆی گەشە کردنی بەکتریا.
2-دروست بوونی تۆپەڵ وبەیەکەوە نووسان.
3-دابەزینی خەستی شیر.
4-ڕوون بوونەوەو گۆرانی ڕەنگی شیر بۆ ڕەنگی ئاوی.
5-بوونی بۆنێکی ناشاز.

چۆن بزانین ماست بەکتریا گەشەی تيادا کردووە؟
1-دروست بوونی ترشی.
2- دروست بوونی غازات.
3-بوونی تامی ناخۆش لە ماستەکە.
4-شی بوونەوەی چەوری.
5-شیبوونەوەس پرۆتین.
6-گۆرانی ڕەنگی ماستەکە.
7-دروست بونی خیوتی چڕ.
8-دروست بونی کەڕو.

ئا: لەشكر حەمید  


PM:12:45:16/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 12158 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل