‌بۆ ئەم شتانە داوای لێبوردن مەكە

وێستگە ستایل-

ناو بەناو ڕەنگە كەسانێك ببینين زیاتر لەوەی پێویستە وشەی "داوای لێبوردن دەكەم" بەكاربهێنێت و زیاددە ڕەوی تیادا بكات، بۆ نمونە( ببورە درەنگ كەوتم، ببورە بێزارم كردی، ببورە ئەو بابەتەم لەبیركرد) ڕەنگە ئەو كەسە زۆر بە ڕەوشت بێت بەڵام زۆر دوبارە كردنەوەی ئەم شوەیە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كەسی بەرامبەر .

لە هەندێك دۆخدا زۆر دوبارە كردنەوەی ئەم وشەیە مانای نەبوونی متمانە دەگەیەنێت و ڕەنگە هەندیكجار ئاماژە بێت بۆ ئەوەی تۆ بەرگەی ئەرك و بەرپرسیارێتی ناگریت لەبەر ئەوە باشتر وایە بۆ چەند دۆخێك بە هیچ شێوەیەك وشەی داوای لێبوردن دەكەم بەكارنەهێنیت.

1- ئەو كاتەی بێ ئاگایت لە بابەتێك پێویست ناكات داوای لێبوردن لە بەرامبەرەكەت بكەیت: هەندێك كەس لەكاتی گەیاندنی هەواڵێكی ناخۆش داوای لێبوردن لە بەرامبەرەكەیان دەكەن بەڵام ئەمەش جارێكی دیكە پێویست ناكات و ڕەنگە دۆخەكە بۆ بەرامبەرەكەت ئاڵۆزتر بكەیت.

2- ئەو كاتەی كەسێك داوای شتێكت لێدەكات و تۆ توانای ئەنجامدانیت نەبوە ئەوە داوای لێبوردنی لێمەكە و تەنها ئەوەندەی پێ ڕابگەیەنە كە ویستی تۆ بۆ ئاسانكردنی كاری ئەو بووە بەڵام توانای ئەوەت نەبوە ئەوە بكەیت كە ئەو پێویستی پێیەتی .

3- كاتێك لە كۆبونەوەیەكی و دەتەوێت وشەیەك بڵێیت، ڕەنگە هەندێك كەس بۆ وتنی ئەوەی مەبەستیانە داوای لێبوردن بكەن كاتێك بیانەوێت لە كۆبونەوەیەك قسەیەك بكەن بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە داوای لێبوردنی بۆچییە؟مەڵێ ببورن دەمەوێت قسە بكەم بەڵكو بڵێ بەیارمەتیتان من ئەمەوێت چەند وشەیەك بۆ ئەم بابەتە زیاد بكەم.

4-كاتێك نامەی دەنگی دەنێریت ، ئەگەر ویستی ئەوەت هەبوو پەیامێك بۆ ئەو كەسە جێ بهێڵیت كە پەیوەندیت پێوە دەكات ئەوكاتەی ناتوانیت وەڵامی پەیوەندی بدەیتەوە، چونكە ئەو كاتەی لە ماڵەوە نیت و كارت هەیە پێویست ناكات بۆ ئەم بابەتە داوای لێبوردن لە بەرامبەرەكەت بكەیت .

5- ئەو كاتەی هەست بەوە دەكەیت متمانەت بەكارەكە نیە : پێویست ناكات لەم كاتەدا داوای لێبوردن لەسەر نەكردنی بكەیت چونكە ئەمە هەستی نەبوونی متمانە بەخۆبونی تۆ لای بەرامبەرەكەت دروست دەكات .

6- كاتێك هەڵە دەكەیت :لەم كاتەدا لەجیاتی ئەوەی داوای لێبوردن بكەیت ئەوە هەوڵی چاككردنەوەی هەڵەكانت بدەیت زۆر باشترە چونكە داواكردنی لێبوردن تازە هیچ لە ڕابردوو ناگۆڕێت .


PM:12:06:15/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 9834 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌