5 وانە كە دەبێت فێری منداڵە كوڕەكەتی بكەیت
وێستگە ستایل-
چۆن منداڵەكەم پەروەردە بكەم كاتێك گەورە ببێت ببێتە كەسێكی بەڕێز؟ چۆن وابكەم منداڵە كوڕەكەم لە داهاتودا پیاوێكی پیاوانە بێت؟ چۆن وابكەم منداڵەكەم خاوەنی كەسایەتییەكی بەهێز و چاو نەترس بێت و متمانەی بەخۆی هەبێت؟
گومانت نەبێت ئەمە پرسیاری زۆرینەی دایكانە كاتێك لە خۆیان دەپرسن بۆ ئەوەی بتوانن منداڵێكی بەهێز و تەندروست بهێننە دنیاوە، ئێستا كاتی ئەوە هاتوە بزانیت كە پێویستت بەم 5 ڕێنماییە دەبێت.
1- فێری ئەوەی بكە گوێت بۆ بگرێت:
ئەوە فێری منداڵەكەت بكە تەنها قسە نەكات بەڵكو گوێگرێكی باشیش بێت و پەلە نەكات لە وتنی قسەكانی هەتا بە باشیلێكدانەوەی بۆ نەكات و زوو بڕیار لەسەر بەرامبەرەكەی نەدات، و پێش هەمووان پێویستە گوێگرێكی باشی دایك و باوكی بێت چونكە بێگومان كەس لەوان بۆ ئەو دڵسۆزتر نیە.
2-ئەوەی دەیڵێت جێبەجێی بكات:
وانەی دووەم كە دەبێت فێری منداڵەكەتی بكەیت ئەوەیە بڕیار و بەڵێنەكانی خۆی بباتە سەر چونكە مرۆڤ ئەو كاتە دەبێتە جێگەی متمانە كە ئەوەی دەیڵێت جێبەجێی بكات نەك بە پێچەوانەوە.
3- هەنگاوی جێگیر و زیرەكانە بنێت:
هەوڵبدە منداڵەكەت فێربكەیت كە پێویستە هاوڕێیەتی كەسانی زیرەك و بەڕەوشت بكات كە مەبەستی دڵیان پاكە و لەگەڵ هاوڕێكانی دەست و زمان پاك بێت و بێ ڕەوشتی نەنوێنێت.
4- هەمیشە خاوەنی سۆز و میهر بێت بەرامبەر كەسە لاوازەكان:
یەكێك لە ڕەوشتەكانی مرۆڤی بەڕێز ئەوەیە دڵ ساف و بێ كینەبێت و بەسۆز و میهرەبان بێت لە ئاست كەسە لاوازەكاندا و ئەو كاتەی نا دادپەروەری بینی بێ دەنگ نەبێت .
5- ڕێز لە بەتەمەنەكان بگرێت :
لە كۆتایدا ئەوەی فێربكە كاتێك لەگەڵ كەسانی بەتەمەن دادەنیشێت ڕێزیان لێ بگرێت و گوێیان بۆ بگرێت و ڕاستگۆبێت لەگەڵ هەمواندا.
AM:09:44:15/11/2017
ئهم بابهته 13817
جار خوێنراوهتهوه