‌یادگار فایەق..ڤیدیۆیی ساتی بوومەلەرزەکەی لەناو پرۆگرامەكەی بڵاوكردەوە

وێستگە ستایل-

پێشكەشكاری پرۆگرامی K24 یادگار فایەق لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ڤیدیۆیەكی پرۆگرامەكەی بڵاوكردەوە كە لە ساتەوە وەختی بومەلەرزەكەی شەوی ڕابردودا بوو.

یادگار دەڵێت "ئەمە ڤیدیۆیی ساتی بومەلەرزەكەیە لە بەرنامەی باسی ڕۆژ و پێش پێنج خولەك لە بومەلەرزەكەی دهۆك لە سلێمانی ڕویدا بەڵام باش بوو كە پرۆگرامەكەمان كۆتایی پێ نەهێنا و بەردەوام بووین"

لە ڤیدیۆكەدا بە ئاشكرا بەدی دەكرێت میوانی پرۆگرامەكە لەسەر كورسیەكەی بە ئاشكرا دەجوڵێتەوە بەهۆی زەبری بومەلەرزەكەوە بەڵام لە قسەكردن ناوەستێت و بەردەوام دەبێت.

ئەمە دوای ئەوە دێت ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 12ی تشرینی دووه‌می2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، بەهۆیەوە تەنیا لە باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان زیاتر لە 200 كەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیكەش برینداربوون.

بەپێی سەنتەرەكانی جیۆلۆجی ئەمریكا و ئێران و بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ناوەندی بوومەلەرزەكە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان (هەڵەبجە و كرماشان) بووە، گوڕەكەشی لەنێوان 7 بۆ 7.6 پلەی رێختەر بووە.
 


PM:01:58:13/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 34275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌