‌مانای بینینی مار لە خەودا

وێستگە ستایل-

بینینی  مار لە خەودا بەگوێرەی لێكدانەوەی ئیبن سیرین مانای جیاوازی هەیە لەوانەش:

1-ئەو كەسەی لە خەویدا مار لە ماڵەكەی خۆیدا بببینێت ئەوە مانای وایە دوژمنەكەی لە ماڵەكەی خۆیدایە و ئەگەر ئەو مارەی بیبینێ پێی هەبێت ئەوە مانای وایە دوژمنەكەی بەهێزە.
2- ئەو كەسەی لە خەویدا مار بكوژێت و پێست و خوێن و گۆشتەكەی لەیەك جیابكاتەوە ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت پارە و سەروەتی دوژمنەكەی دەكەوێتە بەردەستی.
3- بینینی مارێك لە خەودا كە قسەی باش بكات مانای وایە ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە توشی خێر و خۆشی دەبێت.
4- بینینی ماری سپی لە خەودا بە مانای بەرز بوونەوەی پلە و پایە دێت .
5- بینین ماری ڕەنگ ڕەش لە خەودا مانای خراپ بوونی دۆخی ژیانی ئەو كەسە دێت كە خەونەكەی بینیوە .
6- ئەو كەسەی لە خەویدا مارێك ببینێت و لێی بترسێت مانای ئەوە دەگەیەنێت دوژمنەكەی ترسنۆكە .
7-بینینی مار لە شوێنێكی دیاریكراو مانای وێران بوون و كاول بوونی ئەو ناوچەیە دێت.
8-بینینی مارێك لە خەودا كە خۆی هەڵبواسێت بە شوێنێكی بەرزدا بە مانای بەختەوەری و هیوا و ئومێد دێت بۆ ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە.
 


PM:01:21:09/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 530333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌