‌لێكدانەوەی زانستی بۆ كەوتنی ددان لە خەودا

وێستگە ستایل-

ئەگەر تەنها یەكجاریش بێت ئەوە ڕەنگە خەونت بەوەوە بینیبێت ددانت كەوتبێت لە خەوتداو ئەم بابەتە زۆر بڵاوە لەناو خەڵكدا  بەشێوەیەكی گشتی و ڕەنگە چەندین جار ئەم خەونەكەت بە كەسێك وتبێت و لێكدانەوەی ئەوەی بۆ كردبێتی كە كەسێكی نزیكت لەدەست دەدەیت، ئەم بابەتە لە گۆڤاری  "  Le Figaro  " فەڕەنسی بڵاوكراوەتەوە و لێكدانەوەیەكی زانستی و دەرونی بۆ كراوە . 
teeth lose 
1-لە ڕاستیدا مانای ئەم خەونە هێما و ئاماژیە بۆ لەدەستدانی چالاكی لە تەواوی ڕۆژەكەدا بەهۆی بابەتێكەوە كە لە ڕۆژەكەدا ڕووبدات .

2-كارل گوستاف یونگ كە توێژەر و لێكدەرەوەی زانستی دەرونیە دەڵێت " لێكدانەوەی ئەم جۆرە خەونە ئەو كاتە مرۆڤ دەیبینێت كە پێویستە بڕیارێكی گرنگ لە ژیانی بدات" لە لایەكی دیكەوە كەوتنی ددان لە خەودا مانای لەدەستدانی بابەتێكی گرنگە لە ژیانی مرۆڤ و ئەگەر كەوتنی ددان لە خەودا ئەگەر خوێنی پێوەبێت ئەوە ڕەنگە كەسێكی نزیك یان هاوڕێیەكت لە دەست بدەیت و لێی جیاببیتەوە "

3-ئەگەر ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە لە خەویدا بەهۆی بەركەوتنێكی توندەوە ددانی بكەوێت ئەوە ڕەنگە لە بەدەستهێنانی خەونێكی گەورە سەرنەكەوێت .

4-ئەگەر ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە كەوتنی ددانی زۆر گرنگ بێت لای ئەوە مانای وایە ئەو كەسە لەو ماوەیەدا دوودڵە و یان لە بابەتێكدا شەرمەزار بووە .

5-لە لایەكی دیكەوە كەوتنی ددان لە خەودا بە مانای گۆڕانكاری لە ژیانی مرۆڤدا دێت و ئەگەر مرۆڤ لە خەوەكەیدا بە تەواوەتی ددانەكانی كەوتبێت ئەوە مانای وایە ترسی هەیە لە بەدەستهێنانی خەون و هیواكانی.

teeth lose 

بینینی ددانی هەڵوەریو لە خەودا:
وەك لە چەندین لێكدانەوەی خەوندا هاتوە بینینی ددانی ڕزیو لە خەودا بە مانای شپرزەی و شڵەژان دێت لە ژیانی ڕاستەفینەدا و ئەو كەسەی لە خەویدا ددانەكانی بشكێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە لە بابەتێكی ژیانیدا شكست دەهێنێت.


PM:05:23:05/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 147500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌