‌بەڤیدیۆ..جادوگەرێك سەری لە لەشی جیادەكاتەوە!

وێستگە ستایل-

لە نێوان بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڤیدیۆیی خانمێكی سربی كە ناوی مرجانا كیكا میلوشفیستش ە بڵاوبۆتەوە و زۆرێك لە بینەرانی ئەم ڤیدیۆیە ئەم كارەی ئەم ئافرەتە بە جادوو ناوو دەبەن .

ئەوەی ئەم خانمە دەیكات تەنها لەڕێی بەكارهێنانی ماكیاج و سوود وەرگرتنە لە ڕەنگەكان بۆ ئەوەی وا دەربخات سەری لە لەشی جیابۆتەوە و ئەگەر كەسێك لەسەرەتاوە ڤیدیۆكە نەبینێت ئەوە ڕەنگە وا هەست بكات ئەوەی ئەو دەیكات جیاكردنەوەی سەریەتی لە لاشەی .

مرجانا زۆر زیرەكانە توانیویەتی سوود لە ڕەنگەكان وەربگرێت و هونەری خۆی بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی فێڵ لە چاوی بینەرەكانی بكات و ئەم ڤیدیۆیە لە ماوەیەكی كەمدا بینەرێكی زۆری بۆخۆی ڕاكێشا لەە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان .



AM:09:23:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 11646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌