زیانەكانی لەپێكردنی كالە بێ گۆرەوی
وێستگە ستایل-
لە ئێستادا بە گشتی مۆدێلی لەپێكردنی پێڵاو و كالەیە بێ گۆرەوی ، ئەگەر تۆش یەكێكیت لەو كەسانەی پێڵاو و كالە بێ گۆرەوی لە پێ دەكەیت ئەوە پێویستە ئەم بابەتە بخوێنیتەوە تا بزانیت زیانەكانی ئەم ڕەفتارەت چییە.
لەپێكردنی گۆرەوی لە ڕۆژدا بە تایبەت یارمەتی مژینی شێی زیاددە و ئارەق كردنەوە دەدات بە تایبەت ئەگەر جۆری گۆرەویەكە لۆكە بێت و ئەمەش ڕێگە دەگرێت لە گەشەی بەكتریا و ڤایرۆسەكان لە نێوان پەنجەكانی قاچدا .
ئەگەر تۆ گۆرەوی لەپێ نەكەیت ئەوە وادەكەیت پەنجەكانت ئارەق بكاتەوە و بۆنی پەنجەكانی ناخۆش بكات، و پێستی قاچ بتەقێت و برین دروست ببێت و هەندێكجار پێویست بەوە دەكات چارەسەری پزیشكی بەكاربهێنرێت .
PM:07:42:18/10/2017
ئهم بابهته 4306
جار خوێنراوهتهوه