‌بۆ تەندروستی دڵت ئەم خۆراكانە بخۆ

وێستگە ستایل-


دڵ ئەندامێكی سەرەكی جەستەی مرۆڤە ، لە پێناو باشی تەندروستی دڵت پێویستە ئەم خۆراكانە بخۆیت.

1- ماست : پزیشكەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ماست یەكێكە لەو خۆراكانەی پوك لە نەخۆشی دەپارێزێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە .

2- مێوژ : ئەو پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەی لەناو مێوژدا هەیە یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات لەنەخۆشی ، لەبەر ئەوە هەوڵبدە هەمیشە كەمێك لەم خۆراكەت پێبێت و بیخۆیت بەبەردەوامی .

3- هەموو بەرهەمەكانی دانەوێڵە ، ئەو كەسانەی بەرهەمەكانی دانەوێڵە لە ژەمە خۆراكەكانی ڕۆژانەیاندا هەیە ئەگەری توشبوونسان بەنەخۆشی دڵ كەمترە .

4-ماسی سالمۆن ، ئەم جۆرە ماسیە بڕێكی زۆر ئۆمیگا سێ لەپێكهاتەیدا هەیە و چەوری زیان بەخشی ناوخوێن كەمدەكاتەوە .

5-چەرەس: چەوریە ناتێرەكان لەپێكهاتەی هەموو جۆرەكانی چەرەسدا هەیە ، بخۆرێكی باشی ئەم خۆراكە بە .

6- شۆكۆلاتە جگە لە تامە خۆشەكەی لە هەمان كاتدا ئەگەری جەڵتەی دڵ كەمدەكاتەوە .

7-تەماتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی  و ئەی و ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و كانزا هەمەچەشنەكان ، بۆ ئەوەی دڵت تەندروست بێت خواردنی تەماتەی كاڵ لە تەماتەی كوڵاو سوودبەخش ترە .


8-سێو : "سێوێك بخۆ و پزیشك مەبینە " ئەمە  ئەو قسەیەیە زۆركات بەرگوێمان كەوتوە ، بەڵام دەتوانیت ڕۆژانە بەخواردنی تەنها یەك سێو دڵت لەنەخۆشی بپارێزە .

9-فاسۆلیا : ئەگەر یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی خواردنی فاسۆلیا دەكەیت ئەوە پێویستە بزانیت دڵت پارێزراو دەبێت لە نەخۆشی .

10- ماوەی هەشت هەفتە ڕۆژانە یەك كوپ توو یان شاتوو بخۆ ، ئەمە دڵ پارێزراو دەكات و پەستانی خوێن ڕێك دەخات .


PM:03:53:18/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 3072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌