‌شەش ڕێگە بۆ مانەوەی خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری

وێستگە ستایل-

زۆرێك لەوانەش هاوسەرگیریان كردوە پێیان وایە دوای چونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیریەوە  زێڕینەوە ئەوە خۆشەویستی نێوان هاوسەركان كەم دەبێتەوە.

بۆ ئەوەی هەست و خۆشەویستی لە نێوان تۆ و هاوسەرەكەت بمێنێتەوە ئەوە دەتوانیت پێنج زمانی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە بەكاربهێنیت  كە شارەزایانی بواری دەرونی دیاریان كردوە .

گرنگترین شت كە مرۆڤ هەستی پێبكات هەستكردن بە نرخ  و بەهایە و تەنها وتنی چەند وشەیەك بەسە بۆ ئەوەی خۆشەویستی نێوان خۆت و هاوسەرەكەت بەردەوام بێت .

1- دەربڕینی سەرسامیت بۆ ئەو جلوبەرگانەی هاوسەرەكەت دەیپۆشێت هەستی خۆشی بەو دەدات لەبەر ئەوە هیچ كات ئەم دەربڕبنە لەبیر مەكە ، سوپاست دەكەم كە هەمووكات لەپشت منی و بەردەوام ئەوەی پێ بڵێ كە سوپاس گوزاری بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە لە پشتتە .
2- ئەو كاتەی هاوسەرەكەت لەگەڵت دادەنیشێت پشت گوێی مەخە و نرخ بۆ بوونی ئەو دابنێ .
3- دیاری پێشكەشی هاوسەرەكەت بكە ، چونكە بەخشینی دیاری بە خانمان هێما و ئاماژەیە بۆ خۆشەویستی .
4- لیستێك ئامادە بكە كە هۆكارە بۆ پێدانی هەستی بەختەوەری بە هاوسەرەكەت ، بەمە دەتوانیت نهێنی دڵخۆشكردنی هاوسەرەكەت بزانیت و هەر هیچ نەبێت مانگی جارێك یەكێك لەو دیاریانەی پێشكەش بكە كە دڵی پێی خۆشە  .
5- كاری هاوبەش لەگەڵ هاوسەرەكەت ئەنجامبدە و داوای لێ بكە لە چەند كارێكدا یارمەتیت بدات كە خۆت بە تەنها ناتوانیت ئەنجامی بدەیت .
6- لەڕێی بەركەوتنەوە هەستی خۆشەویستی بە هاوسەرەكەت بدە ، ئەویش لەڕێی باوەشكردن و دەستگرتنی هاوسەرەكەتەوە .

ئێستا كام لەمانە بە زمانی خۆشەویستی هاوسەرەكەت دەزانیت بەكاریبهێنە بۆ ئەوەی خۆشەویستی نێوانتان زیاد بكات و دوای هاوسەرگیری خۆشەویستیتان كەم نەكات .


AM:11:35:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 12235 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌