‌بەگوێرەی تەمەنی منداڵەكەت بزانە پێویستە چەند كاتژمێر بخەوێت

وێستگە ستایل-

نوستن بۆ  نوێ بوونەوەی جەستە و چالاك بوونی خانەكانی پێویستە ، منداڵەكان زیاتر لە گەورەكان پێویستیان بە نوستن هەیە بۆ ئوزوە هۆرمۆنەكانی تایبەت بە گەشە لە جەستەیدا بە ڕێژەیەكی باش دەربدرێت ، ئەمانەش سوودەكانی نوستنن بۆ منداڵ :

1- خەو پێویستیەکی سەرەکیە بۆ گەشە و گەورە بوونی مناڵەکەت.
2- خەو ووزە بە منداڵەکەت دەبەخشێت و توانای فێربوون و یاریکردنی دەداتێ .

(شێوازو خەوی پێویست بۆ مناڵی 0 بۆ 6 مانگ) 
1- نوستنی لەسەر پشت منداڵەکەت ئەپارێزێت لە مردنی لەناکاو .
2- لەم تەمەنەدا منداڵەکەت بە بێ جیاوازی لە شەو و لە ڕۆژیشدا ئەنوێت.
3- منداڵەکەت لە تەمەنی 3 بۆ 6 مانگی وردە وردە خەوی ڕۆژی کەمتر ئەبێتەوە بە جۆرێک 2 بۆ 3 جار هەر جارەی 2 کاتژمێر ئەخەوێت .

(شێواز و خەوی پێویست بۆ مناڵی (6 بۆ 12 مانگ)
1- لەم تەمەنەدا منداڵەکەت زیاتر لە شەودا ئەخەوێت .
2- زۆربەی مناڵان لە شەودا 6 کاتژمێر دەنون بێ ئەوەی خەبەریان ببێتەوە .
3- خەوتنی ڕۆژانە لەم تەمەنەدا لەوانەیە 1-2 کاتژمێر بخایەنێت ، لە هەندێک منداڵدا درێژترە .
4- مناڵانی تەمەن (8-9) مانگ پێویستیان بە (14-15) کاتژمێر خەو هەیە لە شەو ڕۆژێکدا .
5- ئەگەر منداڵەکەت دوای خەوەکەی نوزە نوزی کرد ئەوە تێر خەو نەبووە .

(شێواز و خەوی پێویست بۆ منداڵی تەمەن 1-3 ساڵ)
لەم تەمەنەیا مناڵەکەت باشتر ئەخەوێت ، بەڵام هەندێک مناڵ لەشەودا بەر هەڵستی دەکات و نایەوێ بخەوێت ، بەڵکو حەز دەکات کاتێکی زیاتر لەگەڵ دایک و باوکی بمێنێتەوە)

(شێواز و خەوی پێویست بۆ منداڵی تەمەن 3-5 ساڵ)
1-لەم تەمەنەدا منداڵەکەت پێویستی بە نزیکەی (11-13) کاتژمێر خەوتن هەیە .
2- هەندێک جار لە ڕۆژیشدا بۆ ماوەی کاتژمێرێك دەخەوێت، بەڵام دوای 5 ساڵی پێویستی بە خەوی ڕۆژانە نامێنێت .

(شێواز و خەوی پێویست بۆ منداڵی تەمەن 6-9 ساڵ )
لەم تەمەنە مناڵەکەت پێویستی بە نزیکەی (10 بۆ 11) کاتژمێر خەو هەیە ، چونکە بە هۆی دەوامی قوتابخانەوە زوتر ماندوو ئەبن بۆیە پێویستە شەو زوو بخەون .

(شێوازی خەوی پێویست بۆ منداڵی تەمەن (10) ساڵ و گەورەتر )
1- منداڵ لەم تەمەنە پێویستی بە نزیکەی (9-10) کاتژمێر خەو هەیە ، بۆ ئەوەی لە ڕۆژدا چالاک بن .
2- لەم تەمەنەدا خەو زۆر گرنگە بۆ فێربوون و بیرکردنەوە و تەرکیز کردن .
 


AM:10:45:16/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 19317 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل