ڕەفتارەكانت هاوسەرەكەت لێ دوور دەخاتەوە
وێستگە ستایل-
ئەو كاتەی هەستت بە دوور كەوتنەوەی هاوسەرەكەت كرد لە خۆت ئەوە بزانە هەڵەیەك لە پەیوەندی نێوان تۆ و ئەو یان شێوازی ڕەفتاركردنتاندا هەیە و پێویستە زوو چارەسەری بكەیت ، بۆ چارەسەریش پێویستە بزانیت تۆ ئەم هەڵانەت هەیە یان بەرامبەرەكەت؟
1- تەواو زاڵ بوون بەسەر ژیانیدا و كۆت و بەند كردنی تەنانەت لە بیركردنەوەشیدا :
پێویستە هەردوولا ئەوە بزانن كە بەرامبەرەكەیان پێویستی بە ڕوبەرێك لە ئازادی كەسی هەیە و هەموو تەواو بەستنەوەیەك هۆكار دەبێت بۆ ڕاكردنی بەرامبەرەكەی لێی ، لەبەر ئەوە پێش ئەوەی بكەنەوە حاڵەتی جیا بوونەوە پێویستە هەردووكتان ئەو مافە بە یەكتری بدەن و تەواو یەكتر كۆت و بەند نەكەن .
2- دوورخستنەوە لە ژیانی خۆت بێ مەبەست و هۆكار :
تەواو خۆت سەرقاڵی كار كردووە كاتت نیە بۆ هاوسەرەكەت و هیچ بیرت لای نیە ؟ ئەگەر بەم شێوەیەی ئەوە چاوەڕێی ئەوە بكە ئەو لێت جیا ببێتەوە ، چونكە كاتێك مرۆڤەكان بڕیاری پێكەوە ژیان دەدەن ئەوە پێویستە بای ئەوە كات بەیەكتر بدەن و یەكتر فەرامۆش نەكەن .
3- بەردەوام بۆڵە بۆڵ دەكەیت؟ :
واز لە بۆڵە بۆڵ بێنە ئەمە یەكەم هۆكارە بۆ ڕاكردن لێت هەوڵبدە توانای ئەوەت هەبێت بەسەر بیركردنەوە خراپەكانتدا زاڵ بیت و ڕێگە مەدە بیركردنەوەكانت ژیانت لێ تاڵ بكات .
4- هیچ هەست و سۆزی خۆتی بۆ دەرنابڕیت؟
هاوسەرەكەت پێویستی بەوە هەیە خۆشەویستی بۆ دەرببڕیت لەبەر ئەوە پێش ئەوەی كەسێكی دیكە ئەمە بكات خۆت دەستپێشخەربە و ئەوە بكە پێی بڵێ چەند خۆشت دەوێت .
5- هیچ نرخ بۆ ماندوبونی ئەو دانانێیت؟
نا دەریببڕە پێی بڵێ ئەو چەندە ماندووە لەگەڵت و ژیانت بێ ئەو هیچ مانا و تامێكی نە دەبوو لانی كەم بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بكات و دڵی خۆش بێت بە قسەكانت .
AM:09:56:16/10/2017
ئهم بابهته 3274
جار خوێنراوهتهوه