‌زیانەكانی دەرمانە قڕكەرەكان لەسەر منداڵی كۆرپە

وێستگە ستایل-


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی فەرەنسی دەركەووتووە بەركەوتنی دەرمانی قڕكردنی مێروو بەژنانی دووگیان دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی و ئەگەری زیادبوونی تووشبوونی كۆرپەكانیان بە وەرەم و شێرپەنجەی مێشك ، كەئەو ماددە كیمیاییانە دەكرێت بە بەربوومە كشتوكاڵیەكان بۆ پاراستنیان لەمێرووە زیان بەخشەكان.

نیكۆلا دیگۆربید سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوە لەپەیمانگای فەرەنسی بۆ تەندروستی و توێژینەوەی پزیشكی رایگەیاند: ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان رێنماییەكە بۆ دایكان بۆئەوەی خۆیان بەدووربگرن لەمەترسی بەركەوتنی دەرمانی قڕكردنی مێروو لەكاتی دووگیان بوون ، چونكە ئەو مەوادە كیمیاییانە چەند مەوادێكی شێرپەنجەیی تێدایە كەلەرێگەی وێڵاشەوە دەگوزارێتەوە.

لێكۆڵەرانی پەیمانگای فەرەنسی بۆ تەندروستی و لێكۆڵینەوەی پزیشكی پشكنینیان بۆ 3539 منداڵی خوار تەمەنی 15 ساڵی كردووە بۆ زانینی مەترسیەكانی بەركەوتنی مەوادی قڕكردنی مێروو لەوكاتەی لەسكی دایكیان بوون.

ئا / ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
سەرچاوە:  "   ئیلاف  "


AM:09:46:16/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2699 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌