‌ هۆكارەكانی بۆنی ناخۆشی دەم

وێستگە ستایل-


بۆنی ناخۆشی دەم یەكێكە لە هۆكارە بێزاركەرەكان بۆ خاوەنەكەی ، ئەمانە چەند هۆكارێكی ناخۆشی دەمن .

1- جۆرەكانی خۆراك :
خواردنی هەندێك جۆری خۆراك وەك سیر و پیاز و چەند جۆرێك بەهارات هۆكارە بۆ ناخۆشی بۆنی دەم.

 
2- خاوێن نەكردنەوەی ددان بە فڵچە :
ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ددانەكانت باش خاوێن ناكەیتەوە ئەوە پێویستە بزانیت هۆكاری سەرەكی بۆنی ناخۆشی دەمت ئەوەیە .



3- جگەرە كێشان :
یەكێك لە هۆكارەكانی ناخۆشی بۆنی دەم جگەرە كێشانە ، و ئەمە یەكێكە لە هۆكارەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پووك و دەم .



4- وشكبوونەوەی دەم :
لیك یارمەتی خاوێنكردنەوەی ناو دەم دەدات و چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم دەكات و ئەو كەسانەش كە كاتێك دەخەون دەمیان كراوەیە زیاتر ئەم گرفتەیان هەیە.

 
5-هەوكردنی گیرفانەكانی لوت: 
ئەو كەسانەی ئەم كێشەیەیان هەیە زیاتۆ بۆنی دەمیان ناخۆشە  و هەست بەم حاڵەتە دەكەن .


AM:09:35:16/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌