‌نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە

وێستگە ستایل-


شێرپەنجەی گەدە یەكێكە لە نەخۆشیە مەترسیەدارەكان و پێش وەخت دەست نیشانكردنی ئەم نەخۆشییە یارمەتی زوو چاكبوونەوە دەدات.

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە بێدەنگە و درەنگ دەردەكەوێت لەگەڵ ئەوەشدا ئەمانە چەند نیشانەیەكی توشبوونن بەم نەخۆشییە .

1- هەستكردن بە سوتانەوەی گەدە بەشێوەیەكی بەردەوام.
2- قورسی هەرسی گەدە .
3- دروستبوونی ئازار بەتایبەت لە بەشی سەرەوەی گەدە .
4- دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە بەشێوەیەكی بەردەوام .
5- هەڵئاوسانی سك بەتایبەت دوای خواردنی ژەمەكان .
6- هەستكردن بە ماندوێتی بەردەوام بێ ئەوەی كارێكی زۆرت كردبێت .
7-هەبوونی خوێن بە پاشەڕۆوە یەكێكی دیكەیە لە نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە .


PM:06:28:15/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 9933 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌