‌سەرچاوە خۆراكیەكانی ڤیتامین D

وێستگە ستایل-


پوكانەوەی ئێسكەكان نەخۆشیە باوەكەی ناو خانمان دوای تەمەنی 40 ساڵی، و  هۆكارە سەرەكیەكەی كەمی ڤیتامین دی  یە لە جەستەدا ، بۆ ئەوەی جەستەت بڕی پێویست لەم ڤیتامینەی دەست بكەوێت ئەوە باشتر وایە سوود لە خواردنی  ئەم خۆراكانە وەربگریت.

1-ماسی : بە تایبەت ئەو جۆرانەی كە بڕێكی زۆر زەیتیان تیادایە بە تایبەت جۆرەكانی " سالمۆن ز تونە و ساردین ..." باشتر وایە لە هەفتەیەكدا ژەمێك بۆ دوو ژەم ماسی بخورێت .

2- هەندێك جۆری قارچك :بە تایبەت ئەوانەی لەژێر ڕوناكی تیشكی خۆردا بە شێوەیەكی سروشتی گەورە دەبن بڕی پێویست ڤیتامین "D" یان تیادا كۆبۆتەوە لەبەر ئەوە سووربە لەسەر خواردنی قارچكی سروشتی .

3- ئەو شیرانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین "D" و بۆیان زیاد كراوە : ڕۆژانە كوپێك شیر بخۆرەوە بۆ ئەوەی ئێسكەكانت پتەو و بەهێز بێت .

4- هەندێك جۆری شەربەتی پرتەقاڵ : ئەو جۆرانەی كە ڤیتامین "D"یان تیادایە واتە بۆیان زیاد كراوە نەك هەموو جۆرەكانی .

5- ئەو دەرمانان و پێكهاتە كیمیاویانەی كە پێیان دەوترێت ڤیتامین "D" : بەڵام پێویستە ئەمانەش لەژێر چاودێری و ڕێنمای پزیشكی پسپۆڕدا بەكاربهێنرێن .

6- زەردێنەی هێلكە: یەكێكە لە باشترین سەرچاوەكانی ڤیتامین "دی" بەڵام نابێت لە ڕۆژێكدا زیاتر لە یەك هێلكە بخورێت چونكە بڕێكی زۆر كۆلیستڕۆڵی تیادایە .

7- دانەوێڵە: ئەو جۆرە لە دانەوێڵە هەڵبژێرە كە ڤیتامین "D" بۆ زیاد كراوە و لەگەڵ ئەو جۆرە شیرەدا بیخۆرەوە كە بە هەمان شێوە ئەم ڤیتامینەی بۆ زیاد كراوە .

8- جگەری مانگا :لەناو ئەم جۆرە جگەرەدا پرۆتین و كانزای ئاسن و ڤیتامین دی هەیە بەڵام هاوشێوەی هێلكە نابێت زۆر بخورێت بۆ ئەوەی كۆلیستڕۆڵی خوێن بەرز نەبێتەوە .

9- زەیتی جگەری ماسی : ئەمە بەشێوەی كەپسوول هەیە و پێی دەوترێت "ئۆمیگا سێ " نابێت زۆری لێ بخورێت واتە زیاتر لە پێویست چونكە هۆكار دەبێت بۆ ژەهراوی بوون .

10- تیشكی سەرو وەنەوشەی : ئەو كەسانەی لە ناوچەی گەرم دەژین بۆنمونە كوردستان كە بە ئاسانی دەتوانین سوود لە تیشكی خۆر وەربگرین دەتوانیت ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند خولەكێك بە ڕووتی خۆت بدەیتە بەر تیشكی خۆر بەڵام ئەوانەی لە وڵاتە ساردەكان دەژین دەتوانن لەڕێی جۆرێك ئامێری تایبەتەوە سوود لە تیشكە ببینن .


PM:06:15:15/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 12427 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌