‌ڕێگەیەكی ئاسان بۆ خوێندنەوەی هەست و سۆزی بەرامبەرەكەت بەكاربهێنە

وێستگە ستایل-

كەس نیە ئارەزووی ئەوە نەكات هەست و سۆزی بەرامبەرەكەی بخوێنێتەوەو ئەو كاتەش كە ئەم ویستەمان هەبێت ڕەنگە ڕاستەوخۆ مێشكمان بچێت بۆ ئەوەی دەتوانیت لەڕێی  زمانی جەستەیەوە ئەم زانیاریە بزانین .

لە ڕاستیدا بێ ئەوەی تەماشای كەسی بەرامبەرت بكەیت دەتوانیت تەنها لەڕێی تۆنی دەنگی بەرامبەرەكەتەوە چەند ڕاستییەك بزانیت .

بۆ ئەم توێژینەوەیە 1800 كەس بەشداریان كردوە بۆ ئەوەی بزانرێت تا چ ڕادەیەك هەستی بیستن یان بینین كاریگەری دەبێت لەسەر زانینی هەست و سۆزی كەسی بەرامبەر .

ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە ئەوەی ئاشكرا كردوە تەنها بە گوێگرتن لە دەنگی كەسی بەرامبەر بێ ئەوەی تەماشای ڕوخساری بەر امبەرەكەیان بكەن و ئەم ڕێگەیە وادەكات توانای زیرەكی هەست و سۆزی دەرونی مرۆڤ بەهێزتر بێت ، چیتر بۆ ئەوەی هەست و سۆزی بەرامبەرەكەت بخوێنیتەوە تەنها گوێ لە دەنگی بگرە و ئەگەر تەماشای ڕوخساریشی نەكەیت ئەوە دەتوانیت لێكدانەوەی ڕاست بۆ هەست و سۆزی بەرامبەرەكەت بخوێنیتەوە .


PM:02:40:15/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 5223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌