تایبەت بە نەخۆشانی شەكرە...ڕێگەیەكی ئاسان بۆ پاراستنی هاوسەنگی شەكری خوێن
وێستگە ستایل-
ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بەتایبەت لە جۆری دووەم بەشێوەیەكی بەردەوام بەدوای چارەسەر و سیستمی خۆراكی تەندروستدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ئاستی شەكری ناو خوێنیان هاوسەنگ بكەن ، بۆ ئەوەی لە توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەكانی وەك دڵ و گورچیلە و جەڵتە پارێزراوبن .
ئامادەكردنی ژەمێك خۆراكی تەندروست بۆ ئەوەی ئاستی شەكری ناو خوێن ڕێك بخات كارێكی زۆر ئاسان نیە و ماوەی چەند مانگێك كاتت پێویستە بۆ ئەوەی نەخۆش سیستمێكی خۆراكی تەندروست بۆ خۆی دابنێت .
دەتوانیت بە سوود وەرگرتن لەم سیستمە خۆراكیە ئاستی شەكی ناو خوێنت هاوسەنگ بكەیت ئەویش تەنها بە بەكارهێنانی سێ پێكهاتەی ساددە كە لە چێشتخانەكاندا دەست دەكەوێت .
لە ئێوارەدا یەك هێاكە بكوڵێنە و توێكڵەكەی لێ بكەرەوە و چەند كونێك بكەرە هێلكەكە و كەمێك سركەی سێو بكە بە هێلكەكەدا و بۆ ماوەی يەك شەو دایبنێ لە سەلاجەدا .
بۆ بەیانی ڕۆژی داهاتوو ئەو هێلكەیە بخۆ كە پێشتر ئامادەت كردوە و پێویستە لەگەڵیدا كوپێك ئاوی شلەتێن بخۆیتەوە و دەتوانیت ڕۆژانە ئەمە دووبارە بكەیتەوە بۆ ئەوەی ئاستی شەكری ناو خوێنت هاوسەنگ بێت لە كەمترین كاتدا .
هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم ژەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هێلكە بڕێكی باش لە پرۆتین لە پێكهاتەیدا هەیە و چەوری تەندروست بۆ لەش دابین دەكات و تەندروستی دڵ باشتر دەكات و بۆ پاراستنی چاو و ئێسكەكان زۆر بەسوودە و هەستكردن بە تێری زیاد دەكات .
لە هەمان كاتدا سركەی سێو زۆر هەستیارە بۆ ڕێكخستنی ئاستی شەكری ناو خوێن بە تایبەت لە دوای خواردنی ئەو ژەمانەی بڕێكی زۆر نیشاستە لە پێكهاتەیاندا هەیە .
PM:02:01:15/10/2017
ئهم بابهته 15287
جار خوێنراوهتهوه