سوده‌كانی زه‌یتی زه‌یتون پێش نوستن بۆ پێست
وێستگە ستایل-
زه‌یتی زه‌یتون یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی زه‌یت بۆ پێست و قژ، جگه له‌وه‌ی بۆ خواردنیش زۆر به‌سوده و نابێته هۆی كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری و به‌پێچه‌وانه‌وه سودێكی زۆری هه‌یه.
زه‌یتی زه‌یتون به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له زۆر ماڵدا هه‌یه، هه‌ر بۆیه ئاسانه به‌كارهێنانی هه‌ركاتێك مه‌به‌ست بێت، چونكه باشترین خۆراكی پێسته و ده‌توانیت پێش خه‌وتن شه‌وانه له پێستی روخسارتی بده‌یت، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی پێدا بهێنیت وه‌ك مه‌ساج.
به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون ده‌بێته هۆی پاراستنی پێست له چرچی و په‌ڵه و كرانه‌وه‌ی ره‌نگه‌كه‌ی، ره‌نگی پێست یه‌كده‌خاته‌وه و ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی له ئه‌نجامی زیپكه و برینه‌وه به‌جێماون لایان ده‌بات.
به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون شه‌وانه پێست ده‌پارێزێت و ده‌یگه‌شێنێـه‌وه و بریقه‌داری ده‌كات، یارمه‌تی خانه مردووه‌كانی پێست ده‌دات و زیندوویان ده‌كاته‌وه، رێگه له دروستبوونی زیپكه ده‌گرێت و شوێنه‌واره‌كانی ده‌شارێته‌وه.
زه‌یتی زه‌یتون برێكی زۆر پێكهاته‌ی به‌سودی تێدایه، وه‌ك ڤیتامین ئه‌ی و كه‌ی و ئێچ هه‌ر بۆیه باشترین مادده‌ی خۆراكی ده‌دات به پێست.
زه‌یتی زه‌یتون پێست له تیشكی خۆر ده‌پارێزێت، جگه له‌وه‌ی كاتێك به‌و زه‌یته مه‌ساج ده‌كه‌یت ماسوله‌كه‌كانی پێستی روخسار ده‌جولێت و سوری خوێن چالاك ده‌بێت، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی زوو خه‌وتن ده‌دات.
ده‌كرێت زه‌یتی زه‌یتون به‌كاربهێنیت بۆ ژێر چاوه‌كانت، چونكه رزگار ده‌كات له چرچی و هه‌ڵئاوسان و ره‌شیه‌كان.
PM:08:01:13/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 38834
جار خوێنراوه‌ته‌وه