‌8 چالاكی كه‌ نابێت پێش نوستن ئه‌نجامی بده‌یت

وێستگە ستایل-



توانای نوستنێكی باش، نوستنێكی پێویست و پشوودانێكی باش ده‌بێته‌ هۆی سوودێكی زۆر به‌ڵام بۆ زۆربه‌مان كاتێك ده‌چینه‌ سه‌ر جێگای خه‌وتنه‌كه‌مان تووشی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ ده‌بین له‌گه‌ڵ خه‌ودا.

كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری زۆر هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌بێت پێش نوستن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ نابێت پێش نوستن بكرێت، لێره‌دا باس له‌ هه‌ندێك له‌و شتانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ رێگره‌ له‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی باش بخه‌ویت.

1-مه‌شق و وه‌رزشكردن
وه‌رزشكردن چالاكیه‌كی گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی و یارمه‌تی خه‌وێكی باشتر ده‌دات ،  به‌ڵامم كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ وه‌رزشكردن 3 كاتژمێر پێش خه‌وتن ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شت و رێگره‌ له‌به‌رده‌م خه‌وتنێكی ئاسان،  كه‌واته‌ وه‌رزشكردن وا باشتره‌ له‌ كاتێكی زووتردا ئه‌نجام بدرێت.

2- سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و گه‌ڕان به‌ناو ئینته‌رنێت
توێژینه‌وه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌یركردنی شاشه‌ پێش نووستن، ده‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م توانای له‌ش بۆ خه‌وتن، چونكه‌ ئه‌و رووناكیه‌ی له‌و شاشانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت ده‌بێته‌ رێگر له‌ گه‌شه‌ی هۆرمۆنی میلاتۆنین، ئه‌و هۆرمۆنه‌ی ده‌بێته‌ هۆی نووستن،كه‌واته‌ لاپتۆپ و ته‌له‌فزیۆن بكۆژێنه‌ره‌وه‌ كاتژمێرێك پێش خه‌وتن.

3-خۆشتن به‌ ئاوی گه‌رم
خۆشتن به‌ ئاوی گه‌رم یارمه‌تیت ده‌دات خه‌وت لێبكه‌وێت، به‌ڵام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ پێش نووستن به‌ ئاوی گه‌رم خۆت بشۆیت، چونكه‌ له‌شت گه‌رم ده‌بێت و ئاره‌ق ده‌كه‌یته‌وه‌ ده‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م نووستن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌شت فێنك بێت پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ویت.

4-خوارنه‌وه‌ی زۆری شله‌مه‌نی
كافاین و  كحول ناهێڵن به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌ شه‌ودا بخه‌ویت،  به‌ڵام زۆر خوارنه‌وه‌ی هه‌ر شله‌یه‌ك كاتژمێرێك یاخود دوو كاتژمێر پێش خه‌وتن، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ شه‌ودا به‌خه‌به‌ر بێیت به‌هۆی میزكردنه‌وه‌ و دواجار خه‌وه‌كه‌ت تێكبچێت، به‌لاَم ناشبێت به‌ تینوێتی بخه‌ویت تاكو له‌ نیوه‌ی خه‌وتندا له‌ تینوێتیدا به‌خه‌به‌ر نه‌یه‌یت ، كه‌واته‌ ده‌بێت هاوسه‌نگیه‌ك بۆخۆت دابنێیت.

5-كاركردن
كاركردنی زۆر یاخود راپه‌راندنی كاره‌كانی قوتابخانه‌ پێش نوستن ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مێشكت تووشی سترێسێكی زۆربێت و نه‌توانیت به‌ ئاسانی خه‌وت لێبكه‌وێت.

6-خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی زۆر خۆش و سه‌رنجڕاكێش
زۆربه‌مان تووشی ئه‌مه‌ بووین كاتێك كتێبێك،  رۆمانێك، یاخود ووتارێكی زۆر به‌چێژ و خۆش ده‌خوێنینه‌وه‌، زۆر به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ ده‌ڵێین با لاپه‌ڕه‌یه‌كی تریش بخوێنینه‌وه‌ كاتێك ته‌ماشا ده‌كه‌ین  كات زۆر دره‌نگی كردووه‌ و ده‌شبێت زوو هه‌ستین به‌یانی.

7-له‌باوه‌ش گرتنی ئه‌و گیانه‌وه‌ره‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ به‌خێوی ده‌كه‌یت له‌كاتی خه‌وتندا، كاتێك تۆ ئه‌و گیانه‌وه‌ره‌ له‌باوه‌ش ده‌گریت له‌كاتی خه‌وتندا،  به‌شێك له‌ جێگاكه‌ت داگیر ده‌كات و ده‌بێته‌ شێواندنی خه‌وه‌كه‌ت.

8-گفتوگۆكردنی قوڵ
رەنگە بیستبێتت كاتێك ده‌ڵێن به‌ تووڕه‌یی و خەمەوە مه‌خه‌وه‌، به‌ڵێ ئه‌مه‌ راسته‌، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌، نوستن راسته‌وخۆ له‌دوای ده‌مه‌قاڵێكردن كارده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ست و سۆزت تا ئه‌و كاته‌ی به‌خه‌به‌ر دێیت، له‌شی مرۆڤ رێ به‌ خه‌وتن نادات له‌ بار و دۆخی مه‌ترسیداردا كه‌ ئه‌مه‌ میكانیسمێكی به‌رگریه‌، له‌به‌رئه‌وه‌  زۆر به‌ ناڕه‌حه‌ت خه‌وت لێده‌كه‌وێت له‌دوای تووڕه‌بوون و ده‌مه‌قاڵێكردن، بۆیه‌ باشتر وایه‌ ناكۆكیه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت به‌ر له‌ خه‌وتن.



PM:07:31:13/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 7339 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌