‌تەمەنی 104 ساڵە نهێنی تەمەن درێژی خۆی ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-


خانمێكی تورك كە تەمەنی 104 ساڵە و هێشتا خاوەنی تەندروستیەكی باشە ، عائشە گول شاهین دەڵێت " بەردەوام خۆراكی تەندروست دەخۆم و ئەوە نهێنی تەمەن درێژی منە"

لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ پێگەی ئەنادۆڵ ئەم خانمە توركە ئەوەی ئاشكرا كردوە ساڵی 1913 لەدایك بووە و هاوسەرگیری كردوە كاتێك لە تەمەنێكی منداڵدا بووە و 3 منداڵ و 30 نەوە و 3 نەوەی نەوەی هەیە .

ئەوەشی ئاشكرا كردوە زۆرینەی تەمەنی لە كشتوكاڵكردن و بەخێوكردنی ئاژەڵ بەسەر بردوە و لە هەموو تەمەنیدا تەها 2 جار سەردانی پزیشكی كردوە .

ئەم خانمە دەڵێت " لە ماوەی تەمەنمدا دۆشاو و كەرەی سروشتی و شیر و ماست و هێلكە و سەوزە و میوە" ی تازەم زۆر خواردوە .

تا ئێستاش ئەم خانمە خۆی پێویستیەكانی خۆی دابین دەكات و هەتا ئێستاش وشەی "ماندوو بووم" نازانێت و تا ماوەی 4 ساڵ لەمەوبەر بەیانیان زوو لە خەو هەستاوە و خۆی نانی بۆ خۆی ئامادە كردوە و لەم ماوەیەدا توانای جوڵەی كەمبۆتەوە .

ئەوەشی ئاشكرا كردوە زۆرینەی ئەو خۆراكانەی خواردویەتی سروشتی بووە و ئێستاش ئارەزووی ئەوە دەكات هاوشێوەی پێشوو لەناو دانیشتوانی گوندەكەی بگەڕێت و سەردانیان بكات .
كوڕی ئەم خانمە دەڵێت ئەوكاتەی دایكم تەمەنی 70 ساڵ بوو بە شێوەیەكی ڕۆژانە دەچووين بۆ سەر شاخ و ماوەی 4 ساڵە ئەم توانایەی نەماوە وەك پێشتر .


AM:11:30:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 33530 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل