بەوێنە..لەڕۆژی ئاهەنگەكەیاندا تۆڵەی لە دەزگیرانەكەی كردەوە
وێستگە ستایل-
پیاوێك كە خەڵكی سەنگافورەیە ڕێگەیەكی جیاوازی بۆ تۆڵەكردنەوە لە دەزگیرانەكەی بەكارهێنا دوای ئەوەی هەستی بەوە كرد ناپاكی بەرامبەر كردوە بۆ ئەوەی تۆڵەی لێبكاتەوە لەپێش چاوی هاوڕێ و هاوكارەكانی .
پێگەی Mirror ی بەریتانی لەڕێی بابەتێكەوە ڕاستی بابەتی ئەم دوو هاوسەرەی ئاشكرا كردوە .
كاتێك ئەم پیاوە هەست بە گۆڕانكاری دەكات لە ڕەفتاری دەزگیرانەكەی و گومانی لێ دەكات بڕیاری ئەوە دەدات كەسێك بە كامێرایەكی چاودێریەوە ڕابسپێرێت بۆ ئەوەی ئاگاداری دۆخی دەزگیرانەكەی بێت .
ئەو كەسەی چاودێری تایبەتی ئەم ئافرەتەی كرد ئەوەی تۆمار كرد كە دەزگیرانەكەی لەگەڵ پیاوێكی دیكە دەچێتە شوققەیەك و شێوەی ڕەفتاركردنیان وەك دوو كەس بوو كە یەكیان خۆش بوێت و عاشقی یەك بن .
لە كاتی ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەم دوو دەزگیرانەدا پیاوەكە بڕیاری ئەوەیدا ڤیدیۆكە نمایش بكات و پیشانی هەموو ئامادە بوانی بدات و لەوێدابە ئافرەتەكەی وت " بڕۆ بۆ جەهەنەم" و تەنها دوای وتنی ئەم چەند وشەیە بوكێ ڕایكردە دەرەوەی هۆڵەكە.
PM:05:32:11/10/2017
ئهم بابهته 6041
جار خوێنراوهتهوه