‌دوو هاوسەرەكەی ترەمپ كێشە كەوتۆتە نێوانیان

وێستگە ستایل-

دوای دیمانەیەكی تایبەتی هاوسەری یەكەمی دۆناڵد ترەمپ كە ئێستا لە هاوسەرەكەی جیابۆتەوە خانمی یەكەمی ئەمەریكا ميلانيا    هاوسەری یەكەمی بەوە تۆمەتبار دەكات دیمانە تەلەفیزۆنیەكان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی خۆی وەك خانمی یەكەمی ئەمەریكا پیشان بدات . 

ئەوكاتەی ئیڤانا سەرقاڵی ڕیكلامكردن بوو بۆ كتێبە نوێكەی بەناوی " Rising Trump   " كە لەڕێی دیمانەیەكی تەلەفیزۆنیەوە لە كەناڵی ABC  پێشكەشی كرد وا خۆی ناساند خانمی یەكەمی ئەمەریكا لەبەر ئەوەی ئەو هاوسەری یەكەمی ترەمپ بووە .

ئیڤانا ئەوەیشی ئاشكرا كردوە كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ناكات بۆ ئەوەی هاوسەری دووەمی واتە ميلانيا  غیرە نەكات .

إيفانا وإيفانكا ترامب واقفتان 

هەموو ئەم لێدوانانەی هاوسەری یەكەمی ترەمپ بوە هۆی توڕەكردنی هاوسەری دووەمی ترەمپ و لەڕێی وتە بێژەكەیەوە ئەوەی ئاشكرا كردوە كە زۆر بەختەوەرە و هەست بە ئاسوودەی دەكات لە كۆشكی سپی لەگەڵ ترەمپ و بارۆن ی كوڕی .

ئیڤانا هاوسەری یەكەمی ترەمپ ماوەی ساڵانی 1977 بۆ 1992 ی خایاندوە و خاوەنی 3 منداڵن ئەوانیش "دۆناڵد و جونیور و و ئەریك  ئیڤانكا  ترەمپ "





دۆناڵد ترەمپ یەكەم سەرۆكی ئەمەریكایە كە لە هاوسەری یەكەمی جیا بوبێتەوە دوای سەرۆك ڕۆناڵد ڕیگان .
 


PM:02:39:11/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 19998 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل