‌گوێز ئەم سودە گرنگەی هەیە

وێستگە ستایل-


ئایا دەتەوێت بە خواردنێکی خۆش و بەسوود هەم کێشی لەشت و هەم کۆلیسترۆڵی خوێنت دابەزێنیت؟ دەتوانیت رۆژانە یەک چنگ گوێز بخۆیت، چونکە گوێز هێندەی زەڵاتە و خواردنە کەم چەورییەکان بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش.

بە پێی توێژینەوەیەک ئەو ئافرەتانەی کە رۆژانە یەک چنگ گوێزیان خواردووە بۆ ماوەی شەش مانگ، کێشی لەشیان لە سەدا ٨ کەمی کردووە.

زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنی گوێز و زەیتی زەیتوون هێندەی زەڵاتە و خواردنی کەم چەوری بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، لە پاڵ ئەمەشدا، گوێز بە هۆی هەبوونی چەوری جۆری باش لە پێکهاتەکەیدا (Polyunsaturated fat)  کاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ و کەمکردنەوەی ئاستی کۆڵیستڕۆڵی ناو خوێن.  
لە ژێر ڕۆشنایی ئەم دۆزینەوانەدا، زانایان داوا دەکەن کە رۆژانە یەک چنگ لە گوێز بخورێت.  

دکتۆر چێرڵ رۆک کە سەرپرشتیاری توێژینەوەکە بوو لە سکووڵی پزیشکی سان دیگۆ لە زانکۆی کالیفۆرنیا،لە راپۆرتێکدا کە لە ماڵپەری Dailymail بڵاوکراوەتەوە دەڵێت هەر چەندە کە گوێز رێژەیەکی زۆر کالۆری و چەوری تێدایە، بەڵام لە هەمانکاتدا زۆر بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش هاوشێوەی ئەو خواردنانەی کە چەوری و کالۆریان کەمە.




AM:11:31:11/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 13888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌