‌4 رێگا بۆ بەدەستهێنانی برژانگێکی درێژ

وێستگە ستایل-


بۆ ئەوەی کە برژانگێکی درێژت هەبێت پێویست ناکات کە برژانگی دەسکردی بەکاربهێنیت، یان بەکارهێنانی ماسکارای زۆر، چونکە زۆر رێگا هەیە کە لەماڵەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت بۆ بەدەستهێنانی برژانگی پڕ و درێژ، کە رەنگە زۆر سەرسام ببیت کاتێک دەیانبیستیت.

1-ڤاسلین:
ڤاسلین یارمەتی برژانگەکانت دەدات درێژتر بنوێنن، هەر بۆیە شەوانە پێش ئەوەی کە بخەویت لە برژانگەکانتی بدە بە فڵچەی ماسکارا و سودی زۆری دەبێت.

2-رۆنی ڤیتامین ئی:
بۆ بەدەستهێنانی برژانگی درێژو پڕ، ڕۆنی ڤیتامین ئی ڕۆژانە بخەرە سەر برژانگەکانت بە فڵچەیەکی پاکی ماسکارا، کە یارمەتی برژانگەکانت دەدات زووتر درێژ بنەوە.

3-رۆنی کاستۆر.

4-رۆنی گوێزی هندی:
ئەم رۆنە رێژەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە، سودی زۆری هەیە بۆ برژانگەکانت، شەوانە پێش ئەوەی بخەویت بیدە لەبرژانگەکانت بەهەمان رێگەی ئەوانەی پێشوو، پاشان بەیانیەکەی کە هەستایت لە خەو بە کلێنسی میکیاژ سڕین بیسڕە و دوای ئەوە دەموچاوت بشۆ.


AM:10:35:11/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4411 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل