چەند نیشانەیەك پێت دەڵێت پیر بویت
وێستگە ستایل-
بەشێك لە خانمان و پیاوان لە ئێستادا نەشتەرگەری جوانكاری دەكەن بۆ ئەوەی شێوەی ڕوخساریان جوان دەربكەوێت ، بەڵام نیشانەكانی پیری ڕاستەقینە ناشاردرێتەوە ، هەركات هەستت بەم حاڵەتانە كرد ئەوە مانای وایە پیر بویت .
1-ڕەنگی گلێنەی چاو : ئەو كاتەی دەچیتە تەمەنەوە ئەوە ڕەنگی گلێنەی چاوەكانت گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ڕەنگەكەی تێكدەچێت و ئەمەش بەهۆی وشكبوونەوەی چاوەكانەوەیە كاتێك مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە و پێویست بەوە دەكات قەترەی تایبەت بۆ شێداركردنەوەی چاو بەكاربهێنرێت .
2- ڕەنگی ددان : كاتێك مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە ڕەنگی ددانەكانی وەك پێشتر نامێنێت و هەندێكجار زەرد دەبێت لە هەمان كاتدا توانای ددانەكان هاوشێوەی تەمەنی لاوی نابێت ، و پوك توشی نەخۆشی دەبێت .
3- زیادبوونی چەوری لە نزیك كەمەر ، ئەم حاڵەتە زیاتر لەو كاتانەدا دەردەكەوێت كە مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە و زۆركات چونە تەمەن هۆكار دەبێت بۆ زیاد بوونی كێش .
4- زیاد بوونی درێژی لوت : ئەگەر كەسێكی بە تەمەنت بینی و لوتی گەورەتر دەركەوت لەچاو تەمەنی لاویدا ئەمە هۆكارەكەی ئەوەیە چۆتە تەمەنەوە .
5- نەرمبونەوەی كڕكڕاگەی گوێكان : یەكێكی دیكە لە نیشانەكانی چونە تەمەنەوە ئەوە دەبێت كڕكڕاگەی گوێی مرۆڤ و ئێسكەكان نەرم دەبێتەوە و ئەو پتەویەی پێشتری نامێنێت .
6- تاڵەكانی قژ ڕەنگیان تێكدەچێت و گەشاوەی و جوانیان نامێنێت و درەنگ درێژ دەبێتەوە و لاواز دەبێت ئەم نیشانەیەش لەو كاتەدا دەردەكەوێت كە مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە .
7- ڕەنگی نینۆكەكان تێكدەچێت : ئەو كاتەی مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە ڕەنگی نینۆكەكان زەرد دەبێت .
8- قەبارەی پێ گەورە دەبێت : توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە بەهۆی ئەوەی بەستەرەكانی قاچ توانا و پتەوی خۆیان لەدەست دەدەن قاچ گەورەتر دەردەكەوێت .
9- باڵای مرۆڤ كورت دەبێتەوە : كانزاكانی ناو جەستە بەتایبەت (كالسیۆم) كەمدەبێتەوە و ئەمەش تاڕاددەیەك كاریگەری دەبێت لەسەر كورت بونەوەی باڵا.
10- ئازاری ئەژنۆكان زیاد دەكات : مرۆڤ هەتا گەنجە ڕەنگە زۆر بیر لەوە نەكاتەوە كە دەچێتە تەمەنەوە چی چاوەڕێی دەكات لەبەر ئەوە خۆی بڕەنجێنێت لەبەر ئەوە دوای تەمەنی 40 ساڵیەوە ئەژنۆكانی ئازاری تێدەكەوێت .
PM:12:45:10/10/2017
ئهم بابهته 8437
جار خوێنراوهتهوه