‌سۆزان وێنەیەكی جیاوازی بڵاوكردەوە

وێستگە ستایل-


خانمە ڕاگەیاندنكار سۆزان كەمال لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەكی خۆی بە ستالێكی جیاوازەوە بڵاوكردەوە .

لە وێنەكەدا دەردەكەوێت سۆزان شێوەی ڕوخسار و ماكیاجی زۆر گۆڕاوە و هیچ لە پێشتر ناچێت و ئەگەر لە هەژمارە تایبەتەكەی خۆیەوە تەماشای نەكەیت ڕەنگە دڵنیا نەبیتەوە لەوەی ئەو وێنەیە ئەوە ، و بڵاوكردنەوەی ئەم وێنەیەی دوای ئەوە دێت دوێنێ لە وێنەیەكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو ئارەزوو دەكات بێ ماكیاج بێت بەردەوام .


زۆرێك لە فۆڵۆوەرەكانی بۆ ئەم وێنەیە نوسیویانە زۆر جوانە كە بەم شێوەیە ستایلی ماكیاج و ڕوخساری خۆی گۆڕیوە ، ئەم خانمە یەكێكە لە پێشكەشكارەكانی كەناڵی كوردماكس دوای وازهێنان لە كاركردنی لە كەناڵی NRT2. 


AM:11:41:10/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 10380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل