‌سوودەكانی زەیتی هەنار بۆ پێست

وێستگە ستایل-


هەنار یەكێكە لە میوە بەسوودەكان بۆ تەندروستی ،  سەرچاوەی چەندین جۆری ڤیتامین و پێكهاتەی بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەشێوەیەكی گشتی .

 چی دەزانیت لە بارەی سوودەكانی زەیتی هەنار بۆ پێست ؟  

1- زەیتی هەنار بڕێكی زۆر ڤیتامینی تیادایە خۆراكی پێویست بە پێستی ڕوخسار دەدات و خانەكانی پێست نوێ دەكاتەوە و بەمەش دەتوانیت پارێزگاری لە گەشاوەی پێستت بكەیت .

2- پێست بە قوڵی خاوێن دەكاتەوە و دەچێتە ناو قوڵای خانەكانی پێستەوە و لە ژەهر خاوێنی دەكاتەوە .

Image result for ‫زيت الرمان‬‎

3- ئەم زەیتە توانای پاراستنی پێستی هەیە لە زیانەكانی تیشكی خۆر  بە تایبەت دروست بوونی پەڵەی قاوەی ، هاوشێوەی دژە خۆرێك لەسەر پێست كاردەكات ، باشتر وایە بەیانیان دوای هەستان لە خەو پارچەیەك لۆكە بەم زەیتە چەور بكەیت و بیهێنیت بەسەر پێستدا ئەمە هاوشێوەی دژە خۆر لەسەر پێستت كار دەكات .


4- ڕێگری دەكات لە دەركەوتنی پیری پێش وەخت لەسەر ڕوخسار و دژە توشبوونی پێستە بە شێرپەنجە.

5- دوای شۆردنی ڕوخسارت كەمێك لەم زەیتە بدە لە پێستت بۆ ئەوەی پێستت شێدار بێتەوە و دووربێت لە وشك بوونەوە ، بە تایبەت بۆ وەرزی پایز ئەمە زۆر پێویستە .
 


PM:05:54:09/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4747 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌