ئەم هەڵانەی كوڕان لە یەكەم ژواندا خانمان بێزار دەكات
وێستگە ستایل-
ئەو كاتەی مرۆڤ عاشق دەبێت ئەوە تەواوی هەوڵەكانی بۆ ئەوەیە دڵی ئەو كەسە ڕازی بكات كە خۆشی دەوێت و سەرنجی ڕابكێشێت ، دوور كەوتنەوە لەم هەڵانە لە یەكەم ژواندا یارمەتی هەردولا دەدات بۆ ئەوەی لە پەیوەندی نێوانیان بەردەوام بن و بگەنە هاوسەرگیری كردن .
پێگەی " Reddit " لەڕێی بابەتێكەوە چەند هەڵەیەكی كوڕانی ڕونكردۆتەوە كە ڕەنگە پێیان وابێت دەبنە جێگەی سەرنجی ڕەگەزی بەرامبەر بەڵام لە ڕاستیدا هەڵەن وەك" باسكردنی موچە هەتا دەگاتە باسكردنی جێڵی قژیان "
1-هەندێك لە پیاوان ڕەنگە پێیان وابێت ئەگەر باسی سێكس بكەن لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشیان دەوێت ئەوە دەبنە جێگەی سەرنج بەڵام لە ڕاستیدا خانمان بەم ڕەفتارە نەشیاوە دەحەپەسێن و سەیر دەبێت بەلایانەوە لە یەكەم بینیندا ئەم بابەتە بكرێتەوە .
2-ئەوكاتەی باس لەوە دەكەیت كە بەتەنها دەتوانیت ڕوبەڕووی چەند كەس ببیتەوە ، ئەگەر پێت وایە بەم ڕەفتارە دەبیتە پاڵەوانی خەونەكانی ئەو ئافرەتە ئەوە زۆر هەڵەیت .
3- پۆشینی جۆرێك قەمیس كە ماسولكەكانی سك و سنگت دەربخات كارێكی شیاو نیە و دوور بكەوەرەوە لێی .
4- ئەو كوڕانەی لە یەكەم ژوانەوە باسی ئەوە دەكەن كە ناتوانن هیچ خواردنێك ئامادە بكەن یان ماڵ بكەنەوە ئەوە بێگومان نابنە جێگەی سەرنجی هیچ ئافرەتێك ، ئەوەت بیر بێت ئەوەی بەرامبەرت دانیشتوە دایكت نیە و بڕیارە ببێتە هاوبەشی ژیانت .
5- ئەگەر كارەكەشت زۆر خۆش دەوێت ئەوە پێویست ناكات باسی موچەی خۆت بكەیت خۆتۆ بڕیار نیە ئەو كچە بكڕیت .
6- ئەوكاتەی زیاد لە ڕاددەی ئاسایی گاڵتە دەكەیت و دانیشتنەكە دەكەیتە پێكەنین ئەوە نابیتە جێگەی سەرنج .
7- باسكردنی هاوڕی كچەكانی پێشتر ناتكاتە پاڵەوانی هیچ چیرۆكێك .
8- گاڵتە پێكردن بە ئافرەتەكانی دیكە تەنها بۆ ئەوەی دەری بخەیت كە تۆ بەو سەرسامیت ڕەفتارێكی بێزاركەرە و لێی دوور بكەوەرەوە .
9- هەرگیز باسی خۆت مەكە كە زۆر باشیت ، چونكە ئەگەر پەیوەندیەكەتان بەردەوتم بێت ئەوە ئەو خۆی ڕاستی ئەم بابەتە ئاشكرا دەكات.
10- یەكێك لە بێزاركەرترین ڕەفتارەكانی پیاو ئەوەیە لەیەكەم بینینەوە دەست بخاتە سەر كەمەری ئەو ئافرەتەی خۆشی دەوێت یان دەست لە جەستەی بدات ، ئەگەر ئەو بڕیاری ئەوەی دابێت لەگەڵت بێتە دەرەوە ئەوە تۆ هیچ مافێكت نیە دەستت بەر جەستەی ئەو بكەوێت.
PM:05:29:09/10/2017
ئهم بابهته 6372
جار خوێنراوهتهوه