‌ئەم پیاوانە زیاتر ناپاكی لە هاوسەرەكانیان دەكەن

وێستگە ستایل-


بۆ توێژەرەوەكان ئاسان نیە ڕاددەی بڵاوبوونەوە و زۆر بوونی ئاستی ناپاكی هاوسەرگیری دیاری بكەن بەم وەك بابەتێكی كۆمەڵایەتی دەكرێت ڕێژەیەك بۆ ئەم بابەتە دابنێن .

 بە گوێرەی نوێژینەوە نوێكان بێت لە ناو پیاواندا ڕێژەی  %20 بۆ 25 ناپاكی دەكرێت و لەناو خانماندا ئەم ئاستە كەمترە و دەگاتە 10 بۆ 15 % . 


ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری " American Sociological Review  "  ی ئەمەریكیدا بڵاوكراوەتەوە ئەوە هاتوە ئەو پیاوانەی لە ڕووی داراییەوە سوود لە هاوسەرەكەیان دەبینن ئەوە ئاستی ناپاكی لە ناویاندا سێ هێندە زیاترە لەو پیاوانەی خەرجی ڕۆژانەی هاوسەرەكەیان دابین دەكەن .

كریستین مونش كە مامۆستای یاریدەدەرە لە زانستە كۆمەڵایەتیەكان لە زانكۆی كۆنتكتیكت لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت "ئەم بابەتە ئەوەندەی پەیوەندی هەیە بە بیركردنەوەی مرۆڤەوە ئەوەندە پەیوەندی نیە بە بەوەی مرۆڤەكە پیاو بێت یان ئافرەت و ئەو كاتەی پیاو هاوسەرەكەی پارەی پێبدات ئەوە هەست بە كەمی دەكات و بۆ ئەوەی نرخ بۆ پیاوەتی خۆی دروست بكاتەوە هەوڵی ئەوە دەدات لەگەڵ ئافرەتێكی دیكە لە دەرەوەی خێزانەكەی پەیوەندی دروست بكات "


PM:02:40:08/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 8507 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل