‌هەرگیز ئەم بڕیارانە مەدە

وێستگە ستایل-


زۆرینەی ئەو ڕێكەوت و بابەتانەی بۆ ژیانی مرۆڤ دێتە پێشەوەپێویستی بەوە هەیە مرۆڤ بڕیاریان لەسەر بدات ، ئەمانە چەند بابەتێكن كە دەبێت مرۆڤ خۆی لەسەر یەكلا بكاتەوە و هیچ كات بڕیاری ئەنجامدانیان نەدات .

ئەمانە خراپترین بڕیارن كە دوور كەوتنەوە لێیان باشترین بڕیارە بۆ ژیان :

1- هەوڵدان بۆ ڕازیكردنی دڵی ئەو كەسانەی لە دەوروبەرتن  : ئەگەر بەم شێوەیە بیر بكەیتەوە ئەوە هەرگیز سەركەوتوو نابیت و هەرگیز هیچ كەس بە باشتر لە خۆت مەزانە ئەمە نەك بەو ڕادەیەی هەستی لە خۆبای بونت تیادا دروست ببێت ، بەڵكو هەمیشە وابیر بكەرەوە تۆش دەتوانیت هەمان كاربكەیت و باشتر لە هەموو كەسێكی دیكە و هیچكات خۆت و تواناكانت بە كەم مەزانە و ڕازیكردنی دڵی هەموو ئەو كەسانەی لە دەوروبەرتن كارێكی دروست نیە  .

2- دەتوانم بەرگەی ڕەوشت و مامەڵەی كەسە خراپەكان بگرم : ئەم هەڵەیە ئەنجام مەدە و هەمیشە بە دوای پەیوەندیەكدا بگەڕێ ڕێز و خۆشەویستی تیادا بێت بۆت و سوكایەتی كەس قبوڵ مەكە ، ئاگاداربە ڕێگە مەدە ئەو كەسانەی لە دەوروبەرتن بڕیار لەسەر ژیانی تایبەتی تۆ بدەن و بڕیاری ئەوەش بدە كەسە خراپ و بێزاركەرەكان لە ژیانت بكەرە دەرەوە .

3- بڕیاری ئەوە مەدە كە پێویستت بەوە نیە سوپاسی ئەو كەسانە بكەیت كە یارمەتیت دەدەن : ئەو كاتەی وەك مرۆڤێك سوپاسی ئەو كەسانە دەكەیت كە یارمەتیت دەدەن ئەوە بیرت دەخاتەوە كە تۆ خاوەنی چیت و ئەو كەسانەش كە بەردەوام سوپاسی بەرامبەرەكەیان دەكەن بۆ یارمەتیدانیان ئەوە كەسانێكی سەركەوتوون .

4- ڕێزگرتن پێویست نیە !!: بە پێچەوانەوە ڕێزگرتن لە هەموو كەسێك ناویانگێكی باشت پێدەبەخشێت ئیتر بۆچی ڕێزی بەرامبەرەكەت نەگریت ؟

5-ڕێگەدان بەوەی ڕابردوو كارت تێبكات : هەرگیز ئەم هەڵەیە ئەنجام مەدە و ڕێگە مەدە ڕایردوت كارت تێبكات و ئەوەت بیر بێت هەموو بەیانیەك دەستپێكێكی نوێیە بۆ ژیانت و دەتوانیت ئەو شتانەی دەتەوێت ئەنجامی بدەیت و جیاوازی لە ڕۆژەكانتدا دروست بكەیت ، ڕاستە ناتوانیت ڕابردووت بگۆڕیت بەڵام هەموو ڕۆژێكی نوێ تەنها بیر لە داهاتوت بكەرەوە و ڕابردوو جێبهێڵە .

6- ڕازی بوون بەهەرچیەك كە بۆت بێتە پێشەوە : هەریگز بە كەم ڕازی مەبە و ئەوەش باش بزانە هیچ كارێك بێ ماندوو بوون نایەتە دی و ئەوەندەی دەتوانیت هەوڵ بدە بۆ ئەوەی بگەیت بەو شتەی خەونی پێوە دەبینیت .

7- دەست بەرداربوون لە خەون و ئاواتەكان یەكێكە لەو بڕیاڕە هەڵانەی مرۆڤ بیدات : هەرگیز دەستەبەرداری خەون و ئاواتەكانت مەبە و خۆت مەدەرە دەستی بێ هیوای چونكە بێ هیوای ژیان تاڵ دەكات .

8- هەرگیز مەڵێ دەتوانم بەرگەی پشت گوێ خستنی پەیوەندیە گرنگەكانی ژیانم بدەم : پشت گوێ خستن تەنها بۆ ئەو پەیوەندیانە دەبێت كە شایەنی گرنگی پێنەدانن و ئەو كەسانەش پشت گوێ مەخە كە شایەنی ئەوەن گرنگیا پێبدەیت . 

9- چاوەڕوان كردن هەتا دەستكەوتنی ئەو شتەی گونجاوە بۆت : ڕەنگە زۆر چاوەڕێكردنی شتانێك بۆ ئەوەی لەو جۆرە بێت كە تۆ مەبەستتە ئەنجامێكی باشی نەبێت ، لەبەر ئەوە هەركاتێك شتێكی گونجاو بۆت هاتە پێشەوە ئەوە بكە بە دەستكەوتی خۆت و شەرت نیە هەموو كاتێك ئەوەی تۆ %100 مەبەستتە بە چاوەڕوانكردن دەستت بكەوێت .

10- پێویست نیە لەسەرم چارەسەری كێشەكانم بكەم: ئەمەش بڕیارێكی هەڵەیە چونكە ڕاكردن لە چارەسەركردنی كێشەكان ئەنجامەكەی باش نەبێت ، كێشەكانت پێویستیان بە چارەسەركردن هەیە و هەمیشە بیانكە بە وانەیەك بۆ ئەوەی لێیانەوە فێر ببیت و هەڵە دوبارە نەكەیتەوە.


PM:02:07:08/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4057 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل