‌ بەڕێگەیەكی ئاسان دەتوانیت بەڵێ ی هاوسەرەكەت بەدەست بهێنیت

وێستگە ستایل-


هەندێك لە خانمان هەندێكجار ڕەنگە هەست بەوە بكەن هاوسەرەكەیان كەلە ڕەقی بەرامبەریان بەكاردەهێنێت یان هیچ نرخێك بۆ قسەكانی دانانێت وەك پێشوو یان زۆر گاڵتە بەبیركردنەوە و ڕاو بۆچونەكانی دەكات ، بێگومان ئەم ڕەفتارانەی پیاو وادەكات ئافرەت زیاتر كەلە ڕەق ببێت و بەمەش كێشە لە تێوانیاندا دروست ببیێت .

بەڵام خانم دەزانیت دەتوانیت بە ڕێگەیەكی ئاسان وابكەیت هاوسەرەكەرەت ڕاوبۆچونەكانت پەسەند بكات ، ئەوەی لەسەر تۆیە تەنها ئەوەیە ئەو كاتەی قسە بۆ هاوسەرەكەت دەكەیت پێبكەنە و با زەردەخەنە لەسەر لێوەكانت بێت چونكە پیاو ئارەزووی ئەوە ناكات هاوسەرەكەی بە توڕەییەوە داواكاریاكانی بكات  و ئەو كاتەی بە توڕەییەوە داواكەت بكەیت ئەوە بێگومان هاوسەرەكەت  دەڵێت نەخێر .

ئەو كاتەی دەتەوێت بەڵێی ئەو وەربگریت و ئەمە لات مەبەستە ئەوە بەشێوەیەك قسەی لەگەڵ بكە كە ئەو پێی خۆشە و وشەی جوان لەكاتی قسەكردندا بەكاربهێنە ، لەوانەش " خۆشەویستەكەم كاتت هەیە بۆ ئەوەی قسە بكەین ؟" پیاو چەندە توند و دڵ ڕەق بێت لەبەرامبەر ئەم وشانە و نازی خانمەكەی لاواز دەبێت و بەرگە ناگرێت و ئەو كاتەش كە هەستی ئەوەی پێ بدەیت ئەو تایبەترین كەسە لای تۆ ئەوە گومانت نەبێت زۆر بەخێرای بەڵێ بۆ ئەو بابەتە دەكات كە تۆ مەبەستتە .


AM:10:20:08/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 3377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل