بۆ ئەوەی لەسەر كارەكەت لانەبرێیت ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە
وێستگە ستایل-
ئەگەر ئارەزووی كاركردن دەكەیت و ویستی ئەوەت هەیە خۆت دروست بكەیت لەم كاتەدا كە كار زۆر كەمە ئەوە پێویستە لە چەند ڕەفتارێك دوور بكەویتەوە كە وادەكات بەڕێوبەرەكەت ڕقی لێت بێتەوە .
1- دوور بكەوەرەوە لە لۆمەكردنی بەردەوامی بەرامیەرەكەت :
ئەو كاتەی ڕوبەڕوی كێشەیەك دەبیتەوە دوور بكەورەوە لەوەی لۆمەی ئەو كەسانە بكەیت كە لە دەوروبەرتن ، ڕەفتاركردنت بەم شێوەیە دەبێتە مایەی بێزاركردنی بەڕێوبەر و ئەوانەش كە لە دەوروبەرتن .
2- بۆڵە بۆڵكردنی بەردەوام :
هەموو كەس ئازادە لە دەربڕینی هەستەكانی ئەوكاتەی كێشەیەكی بۆ دروست دەبێت لەسەر كارەكەی بەڵام نەك بەڕاددەیەك هەموو ڕۆژێك بۆڵە بۆڵ بكات و بگاتە ئاستی بێزاركردن ، بۆ ئەوەی وێنەیەكی بێزاركەری خۆت پیشانی دەوروبەرەكەت نەدەیت .
3- كارمەندێك مەبە كە نەتوانرێت پشتت پێ ببەسترێت :
هیچ بەڕێوبەرێك ئەوە قبوڵ ناكات كارمەندەكەی بەردەوام داوای مۆڵەت بكات بەهۆی نەخۆشی یان هەبوونی كاری دیكە و نەتوانێت وەك پێویست كارەكانی جێ بەجێ بكات .
4- كاركردنی كەم و چاوەڕوانی بەخیشی زۆر :
ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو فەرمانبەرانەی بۆ ماوەیەكی كەم كار دەكەیت و بەردەوام چاوەڕێی ئەوە دەكەیت بەخشیشێكی زۆرت پێ بدرێت و وەك یەكێك لەو كارمەندانە ڕەفتارت لەگەڵ بكرێت كە ساڵانێكی زۆرە كاردەكەن ئەوە هەڵەیت و ئەم ڕەفتارەت وادەكات بەڕێوبەرەكەت لێت پەست بێت و لەسەر كارەكەت لاتببات .
PM:03:02:07/10/2017
ئهم بابهته 2213
جار خوێنراوهتهوه