‌بەڤیدیۆ...كاریگەری جیابوونەوەی دایك و باوك لەسەر منداڵ

وێستگە ستایل-


خانمە توێژەری كۆمەڵایەتی كورد خانم ڕەشید داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و مافەكانی ژنان لە كوردستان  لەڕێی پەیجێكی فەرمی تایبەت بەخۆی بەردەوام سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیی رێنمویكردنی كۆمەڵایەتیە بۆ هاوڵاتیان و سەردانكەرانی پەیجەكەی ، لە یەكێك لەو بابەتانەی باسی دەكات كاریگەری جیابوونەوەی دایك و باوكە لەسەر منداڵ .

دوای ئەوەی دوو كەس هاوسەرگیری دەكەن لە سەرەتاوە بڕیارەكەیان بەو شێوەیەیە كە ژیان بە یەكەوە تەواو بكەن بەڵام ئەو كاتەی دوو كەسەكە لە یەكتر تێ نەگەن ئەوە بڕیاری جیابوونەوە دێتە پێشەوە ، ئەم بڕیارە دروستە ئەگەر دوو هاوسەرەكە منداڵیان نەبێت بەڵام كێشەكە ئەو كاتە دەست پێدەكات  كە منداڵ لە نێوان دوو هاوسەرەكەدا هەبێت .

ئەو كاتەی منداڵت هەیە و بڕیاری ئەوەتدا لە هاوسەرەكەت جیا ببیتەوە ئەوە زۆر پێویستە بە هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەیت ، چونكە منداڵ بەرپرس نیە لەوەی هاتۆتە دنیاوە و لە ڕاستیدا دایك و باوك بڕیاری ئەوەیانداوە منداڵ بخەنەوە .

ئەوەیی زۆر گرنگە لەم بابەتەدا ئەوەیە ژن و مێرد دوای جیابوونەوە سەنگەر لەیەكتر نەگرن و نەبنە دوژمنی یەكتر و قسە بە یەكتری نەڵێن و بە جۆرێك دەبێت لە دۆخەكە بڕوانن كە كۆتای دونیا نیە و تەنها كۆتای قۆناغێكە لە تەمەن و دەبێتە سەرەتا بۆ قۆناغێكی نوێ بۆ ئەوەی منداڵەكان كەمترین زەرە بكەن .

لەقۆناغی دوای جیابوونەوە پێویستە منداڵ بەشێوەیەكی ئاسایی دایك و باوكی ببینێت و بینینی  هیچ كامێكیانی لێ قەدەغە نەكرێت ، ڕەنگە هەندێكجار منداڵ لە نێوان جیابوونەوەی دایك و باوكدا فەرامۆش بكرێت .

 پێش جیابوونەوە كاتێك منداڵ بەردەوام دایك و باوكی لە پێش چاوی شەڕ و دەمە بۆڵەیان بێت ئەوە هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی منداڵەكە هەست بە تاوان بكات چونكە بەهۆی ئەوەوە كێشە و شەڕ لەنێوان دایك و باوكی دروست دەبێت .




AM:09:24:07/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 3951 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌