سێ نیشانە تەنها لەو كەسانەدا دەردەكەوێت كە لە تەمەنی منداڵیدا خۆشەویستیان پێ نەدراوە
وێستگە ستایل-
ژیانی تەمەنی منداڵی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر دروست بوونی كەسایەتی لە تەمەنی گەورەی و پێگەیشتندا .
ئەوكاتەی مرۆڤ لە تەمەنی منداڵیدا ناز و سۆزی پێ نەبەخشرێت ئەوە ئەم نیشانانەی تیادا دەردەكەوێت .
1- نەبوونی هەست و سۆز :
لەدەستدانی هەست و سۆز ڕەنگە ناو بەناو لە هەموو مرۆڤێكدا دەربكەوێت و ڕوبدات ، بەڵام ئەو كاتەی مرۆڤ هەست و سۆزی بۆ هیچ بابەتێك نەجوڵێت ئەوە مانای وایە لە تەمەنی منداڵیدا بێ ناز و خۆشەویستی بووە لەبەر ئەوە ناتوانێت هەست و سۆزەكانی خۆی دەرببڕێت.
2- هەوڵدان بۆ گەیشتن بە لوتكە :
ئەو كاتەی منداڵ پشت گوێ بخرێت و وەك پێویست هەست و سۆزی پێ نەدرێت ئەوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات وێنەی خۆی لە پێش چاوی هەمووان بە جۆرێك پیشان بدات كە ئەو دەتوانێت سەرنجیان ڕابكێشێت و ویستی ئەوەی هەیە نمونەی بێت لە هەموو شتێكدا .
3- یارمەتی هەموو كەسێك ڕەت دەكاتەوە :
ئەو كەسی لە منداڵیەوە خۆشەویستی پێ نەبەخشرلبێت ئەوە بێگومان یارمەتی نەدراوە و ئەو كاتەش دەگاتە تەمەنی پێگەیشتن ئەوە داوای یارمەتی لە هیچ كەسێك ناكات .
PM:03:42:06/10/2017
ئهم بابهته 7008
جار خوێنراوهتهوه