‌چەند دەستەواژەیەک كەنابێت بەرامبەر مامۆستای منداڵەکەت بەکاربهێنیت

وێستگە ستایل-


مامۆستایان کەسانێکی شارەزاو لێهاتوو کارامەو ڕاهێنراو بەتوانان لە گرتنە ئەستۆ و ڕاپەڕاندنی کارو فەرمانەکانیان، لەچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازەکانیان چ وەکو دایک و باوکی خوێنکار چ وەکو مامۆستایەکی پێشەنگ و ڕابەر.

لێرەدا چەند دەستەواژە و دەربڕینێک هەن کەهەرگیز نابێت بەرامبەر مامۆستایان بەکاربهێنرێن لەلایەن دایک و باوکی خوێندکارانەوە، بەتایبەتی لەم قۆناغە ناهەموار و لێوان لێوە لە قەیران:

1- هەرگیز کاری وای نەکردووە لەماڵەوە!

گەر منداڵەکەت هەڵسوکەوتێکی نامۆی نواند لە قوتابخانە ، لەوانەیە لە هاوپۆلێکییەوە و یاخود هاوڕێیەکی گەڕەکەیەوە فێری ئەم هەڵسوکەوتە نامۆیە بووبێت، مامۆستا تۆمەتبار مەکە و لۆمەی مەکە.

2-منداڵەکەم وای وت!

لەکاتی ڕوو بەڕوو بونەوەی ئالنگارییەکانی ژیان ، گەر ویستت کێشەی منداڵەکە چارەبکەیت ، شتێکی وامەڵێ کەوا دژی ڕونکردنەوەکانی مامۆستا و لایەنگری منداڵەکەت بێت، دەکرێت لە گۆشەیەکی ترەوە سەیری کێشەکان بکەین.

3- ڕقم لەم قوتابخانەیەیە!

ئەم دەستەواژەیە ڕق و بوغز و کینەی بەرامبەر هەموو ستافی مامۆستایان لێ دەخوێنرێتەوە، دەتوانی منداڵەکە بگوازیتەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر کەس دەستی نەگرتوی.

4-بۆخۆشت نازانی چی دەکەیت!

ئەم دەربڕینە وێنایەکی نێگەتیڤ و ڕوخێنەر لە سەر دەرونی مامۆستا جێدەهێڵێت، دەکرێت بە تێبینییەکی نوسراو سەرنجی خۆت بگەیەنی دەربارەی نێگەرانی و پێشینارەکانت.

5- هیچ ئەزمونێکت نییە!

مامۆستا هەرچەندە ئەزمونێکی وای نەبێت، خاوەن دونیا بینییەکی قوڵتر و بیرکردنەوەیەکی تەندروسترو بەرهەمدارترە چونکی بەرپرسیارەتی زیاترە.

6- هەڵەیت!

گەر مامۆستا هەڵەیەکیشی کردبێت لەبەردەم منداڵەکەتدا بەم زمانە ڕەق و وشکە پێیمەڵێ ،بەڵکو واباشترە بڵێیت پێت وانییە ئاواباشتر و کاریگەرتربێت.

7- بۆچی ئەم شتانەت فێرنەکردووە!

گەرمنداڵەکەت چەندشتێکی زۆر سەرەتای وەکو خۆپاک و خاوێن ڕاگرتن و دەست شۆردن پێش نان خواردن و دوای نان خواردن، بۆیاغکردنی پێڵاو پۆشینی جلێکی جوان و ئوتوکراو، ئەوا دەبێت ئەم ڕۆتیناتەی لە مەنهەجی پەروەردەی خێزانیدا فێربکرێت.

8- بۆ ئاگادارت نەکردمەوە!

ناکرێت هەر ڕۆژێک منداڵەکەت کێشەیەکی هەبوو دایک و باوکی ئاگادار بکرێنەوە، مەگەر لە حاڵەتی دوبارەبوونەوەی هەڵسوکەوتێکی نامۆ و تێبینیکراو،

9- منداڵت نییە بۆیە تێناگەیت!

ئەم دەربڕینە زۆرجار ڕوخێنەر و ناخ هەژێنەرە، لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەمەریکا ، دایکێک بەبێ ئەوەی مەبەستی ئازاردانی مامۆستاکەبێت ئەم دەستەواژەیەی بەرامبەر مامۆستایەکی نەزۆک بەکارهێنا،  دواتر داوای لێبوردنی لێکرد و پۆزشی بۆ هێنایەوە، لەوانەیە مامۆستاكە تازە منداڵێکی لە دەست دابێت ، یاخود لە منداڵەکانی جیابووبێتەوە.

سەرچاوە:/yallairaq. 


PM:01:51:05/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 2480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل