بەوێنە..گۆڤاری بەزمی بەزم لەگەڵ هاوسەرەكەی دەنگیاندا
وێستگە ستایل-
ئەكتەری بەزمی بەزم "گۆڤار ئەنوەر " وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت دەنگمان بۆ بەڵێ بووە .
گۆڤار لەسەر وێنەكە نوسیویەتی "ئێستاش لەگەڵ شاژنەکەم دەنگمان بەبەڵێدا هیوادارم هەمووان دەنگ بەبەڵێ بدەن بۆسەربەخۆی کوردوستان"
ئەمە یەكەم جار نیە گۆڤار لەگەڵ هاوسەرەكەی وێنە بڵاوبكاتەوە و تەواوی ئەو كۆمێنتانەی لەلایەن فۆڵۆوەرەكانی لەسەر وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی نوسراوە دەست خۆشیان لێكردوون بۆ ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆ هەیان بووە لە دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆی بۆ كوردستان"
گۆڤار ئەنوەر یەکێکە لە ئەکتەرە کۆمیدییەکانی ھەولێر و خاوەنی جەماوەرێکی زۆرە، لە ١٩٧٨ لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێر لە دایک بووە و لە ئێستەدا بۆتە ناوێكی دیار لە بواری کۆمیدیادا.
PM:04:39:25/09/2017
ئهم بابهته 8021
جار خوێنراوهتهوه