‌دانا عەبدولجەبار ...زەكەریا ڕێژەی نەگۆڕە

وێستگە ستایل-


گۆرانیبێژ دانا عەبدولجەبار لەسەر ئەو قسانەی بە هونەرمەند زەكەریا وترا لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ، هاتە دەنگ  و ئەمەش دوای ئەوە دێت زەكەریا ڕەخنەی زۆری لێ گیرا دوای ئەنجامدانی كۆنسێرتی سەربەخۆی لە هەولێر لە 24 ی ئەم مانگەدا  و وترا كە شێوازی گۆرانی وتنی وەك جاران نییە.

ئەم هونەرمەندە لەسەر زەكەریا نوسیویەتی " زەكەریا ڕێژەی نەگۆڕە قەت ناتوانم ماستاوچێتی بۆ كەس بكەم   ولەڕەووشتی منیش دوورە ، سەبارەت بە دووا ئاھەنگی ھونەرمەندزەکەریازۆر باس لەوە دەکرێ کە دەنگی وەك پێویست لە ڕووی تۆنەوە پاك نەبووە منیش تاڕاددەیەك ھاوڕام بەڵام ھەندێكکاری تەکنیکی ھەیە کە خەڵکی نورماڵ شارەزاییان تێدانیە نموونە سیستمی دەنگ کە زۆر خراپ بوو بێ سێ و دوو سترێسێکی زۆری بۆ خوودی زەکەریادرووست کرد وە دڵنیام ئەم حاڵەتە لای زۆربەی گۆرانیبێژان ڕووی داوە و ناکرێ ھەموو ڕابردووی زەکەریا یەکسانی سفر بکەین .

و ئاشكرای دەكات   "کە دەڵێم ڕێژەی نەگۆڕە دەبێ لەوە تێگەشتبین کە زەکەریا گەورەترین گۆڕانکاری کرد لە گۆرانی و موزیکی کوردیداکە ڕەنگە زۆربەمان نەمانتوانیبێت بەوقەبارە فراوانەی زەکەریاگۆڕانکاری بکەین ، بۆیە تکایە باچیتر یەکتر نەشکێنینەوەوشانازی بە خۆمانو سەرجەم ئەوھونەرمەندانەی خۆمان بکەین کە کاری پڕ داھێنان و نەمر دەکەن لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم بۆ ھەموو لایەک "

دوای بەشداربوونی هونەرمەند زەكەریا لە ئاهەنگی 24 ی مانگ لە هەولێر كە بۆ سەربەخۆی سازكرابوو ، دوای ئەم ئاهەنگە ڕەخنەی زۆر لە هونەرمەند زەكەریا گیرا بۆ ئەوەی وەك پێویست نەیتوانیوە گۆرانی بڵێت و دوای چەند ساڵ لە دوور بوون لە كاری هونەری تەنها لە پێناو سوودی تایبەتی خۆیدا گەڕاوەتەوە .

چەندین هونەرمەند و هاوڕێی زەكەریا لەسەر ئەم بابەتە هاتە دەنگ و وەڵامی ئەو كەسانەیان دایەوە كە ئە جۆرە ڕەخنەیەیان لێگرتوە .

زەكەریا یەكێكە لە هونەرمەندە ناودارەكان و لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ هاوسەرەكەی ژیان بەیسەر دەبات و بە مەبەستی ئامادەكردنی ئەلبومێكی نوێ گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان و لە كوردستان دەنگی خۆی بۆ سەربەخۆی كوردستاندا .
 
دانا عەبدولجەبار بەكێكە لە گۆرانیبێژە ناسراوەكان و كاری هونەری و بەرهەمی جیاوازی هەیە . 


PM:03:37:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 7843 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل