‌شارا ئیبراهیم ...خودایە یارمەتیمان بدە سەربەخۆی خۆمان بەدەست بهێنین

وێستگە ستایل-


خانمە ڕاگەیاندنكار شارا ئیبراهیم لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕِی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەكی  تایبەتی خۆی بە لۆگۆی كوردستانەوە بڵاوكردۆتەوە و پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكات .

ئەم خانمە دەڵێت "  ٢٥ی مانگ رۆژی گشت پرسی کوردستانە  زۆر کەممان ماوە،دڵنیام زۆرینەتان  بریارتان بەڵێیە.
ھیوامە لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان ئەم گشتپرسیێە ئەنجام بدرێت..لە خوا داواکارم ٢٦ی مانگ ئەنجامێکی دڵخۆشکەر و پۆزەتیف بە دەست بھێنین.. لەبەر ئەوەی لە سەرەتاوە تا ئێستا ھەموووو جیھان  دژی ئەم بابەتە بوو،وە بۆ سەربەخۆیمان دەڵێن (نەخێر)،ھیوادارم دوای ٢٦ مانگ  دژایەتی کۆمەلگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێی لێ نەکەوێتەوە،وە ھیچ وڵاتیک دژی ئەنجامی مەبدەئی گشی پرسی نە بێت. خودایە،یارمەتمان بدە کەسەربەخۆیی خۆمان بەدەست بھێنین، بۆ لەمەو دوا نابینە بەشێک لە عێراق بەڵکو، دەبینە دراوسێیەکی باشی عێراق.(بەڵێ) بۆ ریفراندۆم.  "

 

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە، دووجار هاوسەرگیری کردووە و پێشترڕایگەیاندبوو هاوسەری دووەمی زۆر خۆش دەوێت و لە هاوسەری یەکەمیشی خاوەنی یەک منداڵە. 


PM:12:10:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 10278 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌