‌بەوێنە...ئەو هونەرمەند و پێشكەشكارانەی دەنگیان بەڵێ یە بۆ سەربەخۆیی

وێستگە ستایل-


تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان سەرچاوەیەكن بۆ بڵاوكردنەوەی پەیامە تایبەتەكان ، ئەمانە وێنەی ئەو هونەرمەندانەن كە لەڕێی هەژمارە تایبەتەكانیان بڵاویان كردۆتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە دەنگ بە بەڵێ دەدەن و سەربەخۆی و ڕیفراندۆمیان بۆ كوردستان دەوێت .

- هونەرمەند هەڵوێست لە هەژمارە تایبەتەكەی بۆ سەربەخۆی كوردستان نوسیویەتی " سبەی دەنگم بە (بەڵێ)یە......
وە بە دڵ هەموو ئەو سەختیانە ئەچێژم کە لە ڕێی کوردستاندا دێتە ڕێگەم .......هەموو ئامادەن بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی؟؟؟؟؟"
 



-هەڤاڵ ئیبراهیم وێنەیەكی خۆی بە لۆگۆی كوردستانەوە بڵاوكردۆتەوە و بانگەشە بۆ ڕیفراندۆم دەكات
 


- شیلان ئاكچان وەك خانمە پێشكەشكارێكی كەناڵی نێت تیڤی نوسیویەتی "هەموومان سبەی دەچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و چارەنووسی خۆمان دیاری دەكەین بەو هیوایەم سبەی ئەوەی مافی دەنگدانی هەیە بڕوات و دەنگی خۆی  بەڵام بە ویژدانەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەم کوردستان سەربەخۆ بێت و لەگەڵ عێراق نەمێنێ ❤❤❤



-شهریار بە شیعرێكی نوسەر و سیاستمەدار ئیبراهیم ئەحمەد نوسیویەتی "
داگيرکەری دڵ پڕ لەقين
دڕندەی بێ ويژدان و دين
ناتوانی واکەی کورد نەبين
هەر کورد بووين و هەر کورد ئەبين"



-محەمەد نەجات ئەكتەری پرۆگرامی بەزمی بەزم دەڵێت بەڵێ بۆ سەربەخۆی



-خانمە پێشكەشكاری كەناڵی ڕوداو "ڕۆژان ئەبوبەكر وێنەیەكی خۆی بە لۆگۆی كوردستانەوە بڵاوكدۆتەوە و دەڵێت بەڵێ بۆ سەربەخۆی"



-هونەرمەند دیاری قەرەداغی دەڵێت "باڵامان لە بەرزی ئاڵاكەماندایە "



-بێژەری هەواڵەكانی كەناڵی ڕوداو "دڵ بەخوێن " بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم دەكات



-هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵا دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رٍابردودا كۆنسێرتی تایبەتی بۆ سەربەخۆی لە هەولێری پایتەخت ئەنجامدا لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام پاڵپشتی ڕیفراندۆم دەكات
 


-خانمە ڕاگەیاندنكار شیلان عەلی دەڵێت بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم
 


-خانمە ڕاگەیاندنكار شارا ئیبراهیم پشتگیری خۆی بۆ ڕیفراندۆم دوپات كردۆتەوە



-خانمە ڕاگەیاندنكار شایی عوسمان دەڵێت بەڵێ بۆ سەربەخۆی
 



هونەرمەندی بواری كۆمیدی دەڵێت "جەژنی سەربەخۆیی کوردستان لە هەموو کوردێکی بە شەرەف و شەهیدان پیرۆز بێت
بژی کورد
بژی کوردستان❤️💪🙏👍


چێواز وەك یەكێك لە خانمە پێشكەشكارەكانی كەناڵی نێت تیڤی نوسیویەتی "هەموومان سبەی دەچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و چارەنووسی خۆمان دیاری دەكەین بەو هیوایەم سبەی ئەوەی مافی دەنگدانی هەیە بڕوات و دەنگی خۆی بدات جا بۆچونەکانتان هەرجۆرێکە دەنگ بدەن بەڵام بە ویژدانەوە





AM:11:13:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 50159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل