‌بەوێنە...شاجوانە كوردەكەی عێراق دژی سەربەخۆی كوردستانە

وێستگە ستایل-


شەیما قاسم ئەو كچە كوردەی ساڵی پار بووە شاجوانی عێراق لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەكی خۆی بە ئاڵای عێراقەوە بڵاوكردۆتەوە.

شەیما لەسەر وێنەكەی نوسیویەتی " عێراق یەك پارچەیە و من عێراقیم  ، بەڵێ بۆ عێراق و نەخێر بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵای ئیسرائيل لە وڵاتی پێغەمبەران و پەیامبەرەكان من دژی كورد نیم و دژی بەرزكردنەوەی ئاڵای عێراقم "


بۆ تەواوی وێنە و بابەتەكانی لە ئینستگرام شەیما كۆمێنتی داخستوە بۆ ئەوەی قسەی نەشیاوی پێ نەوترێت و ڕەخنە لەسەر ئەم هەڵوێستەی نەگیرێت .

شەیما وەك كچە كوردێك بووە شاجوانی عێراق بەڵام دوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ كوڕێكی ڕاگەیاندنكار كرد و ئاشكرا بوو كە هاوسەرگیری كردوە و خاوەنی منداڵێكە نازناوەكەی لێ سەندرایەوە .
 


AM:09:30:25/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 11613 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌