بۆچی پەستان خستنە سەر ناوك هەستێكی جیاواز دروست دەكات ؟
وێستگە ستایل-
زۆركەس كاتێك دەست لە ناوكیان دەدەن هەستێكی جیاوازیان لا دروست دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە هۆكارەكەی نەزانن .
لەمبارەیەوە پزیششكێكی ئەمەریكی بەناوی " كریستۆڤەر هۆلینگسوون " دەڵێت هەندێك كەس كاتێك دەست لەناوكیان دەدەن ئارەزووی میزكردنیان لادروست دەبێت هۆكاری ئەم حاڵەتەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەم حاڵەتەدا مرۆڤ دەستی بەر دیواری گەدەی دەكەوێت .
كاتێك دەست لە ناوكت دەدەیت ئەوە دڕكە پەتك پەیامێك ئاڕاستەی میزەڵدان دەكات بەجۆرێك مرۆڤ وا هەست دەكات پێویستی بەوە هەیە بچێتە تەوالێت و میزبكات .
ئەم پزیشكە ئەمەریكیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەم حاڵەتە تەنها لەو كاتەدا هەست پێدەكرێت كە پەستانێكی زۆر بخرێتە سەر ناوك و و ئەمە ڕاستەوخۆ كار لە دیواری گەدە دەكات چونكە دیواری گەدە زۆر هەستیارە .
PM:01:42:24/09/2017
ئهم بابهته 6163
جار خوێنراوهتهوه