به‌ڤیدیۆ.. خۆت رزگار بكه له چه‌وری ورگ
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر ده‌نالێنیت به‌ده‌ست چه‌وری ورگه‌وه، ئاره‌زوو ده‌كه‌یت له‌ناویبه‌ریت ئه‌وا پێویسته تواناكانت به‌كاربهێنیت و به هیوایه‌كی زۆره‌وه هه‌وڵبده‌یت و له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی ناته‌ندروست و راهێنانی وه‌رزشیه‌وه چه‌وری له‌ش بتوێنیته‌وه.
راهێنانی وه‌رزشی باشترینه بۆ ته‌ندروستی له‌ش، چونكه جگه له‌وه‌ی سنورێك بۆ كێشت داده‌نێت سه‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌كان، ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌ت نیه بچیته سه‌نته‌ره‌كانی راهێنانی وه‌رزشی ئه‌وا له‌ماڵه‌وه هه‌وڵبده له‌رێگه‌ی وێنه و ڤیدیۆكانی فێركاریه‌وه.
بۆ هاوكاری ئێوه ئه‌م ڤیدیۆیه له‌لایه‌ن راهێنه‌رێكی شاره‌زای وه‌رزشیه‌وه تۆماركراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی دابه‌زینی ورگیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر راهێنانێك به‌پێی ئه‌م كاته دیاریكراوانه ئه‌نجامی بده:
راهێنانی یه‌كه‌م سپایدرمان 55 چرکە
راهێنانی دووه‌م كه به‌شی دواوه‌ت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه 60 چرکە
راهێنانی سێیه‌م لای راست 30 چرکە
راهێنانی چواره‌م لای چه‌پ 30 چرکە
راهێنانی پێنجه‌م وه‌ستان له‌سه‌ر لای چه‌پ 30 چرکە
راهێنانی شه‌شه‌م وه‌ستان له‌سه‌ر لای راست 30 چرکە
راهێنانی حه‌وته‌م 60 چرکە
PM:12:16:24/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 16473
جار خوێنراوه‌ته‌وه